سەرۆك بارزانی پەیامێك ئاراستەی سەرۆكی فڕەنسا دەكات

:: PM:10:32:22/10/2019 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی لە تویتێك پەیامێكی سوپاسگوزاری ئاراستەی ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا كرد. 

سەرۆك بارزانی وەك مەرجەعی كورد لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، سەرۆك ماكڕۆن سوپاس بۆ ئێوە و سوپاس بۆ گەلی فڕەنسا.

شایەنی باسە فڕەنسا بە بەردەوام یەكێك بووە لەو وڵاتانەی كە داكۆكی لە مافەكانی كورد كردووە لە نەهامەتی و كارەساتەكانی بەسەریدا هاتووە پاڵپشتی لێ كردووە و هەڵوێستی مرۆڤانەی بەبەردەوام هەبووە، بەتایبەتی لە دۆخی دوایی رۆژئاوای كوردستان.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل