هونه‌رمه‌ندى ناودارى عێراقى ماجد موهه‌ندیس، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى یوتیوب نوێترین گۆرانى به‌ناوى "هه‌موو ئاسمانه‌كان" بڵاو كرده‌وه و تاكو ئێسته 137,957 بینه‌رى هه‌بووه.
كاتى بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه بۆیه زیانى پێ ده‌گه‌یه‌نێت
به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ى ماجد له هۆنراوه‌ى فه‌هد و له ئاوازى ئه‌حمه‌د هه‌رمی، دابه‌شكردنى زه‌ید نه‌دیم، مكس و ماسترینگى له‌لایه‌ن جاسم محه‌مه‌ده‌وه بۆ كراوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا عرههبییهكان ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌م به‌رهه تازهیهیهى موهه‌ندیس ده‌نگدانه‌وه دروست ناكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى میدیاى عه‌ره‌بى ئێسته خه‌ریكى بڵاو كردوونهوهى ئاڵۆزییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بییه و كاتى بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه بۆیه زیانى پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ماجد موهه‌ندیس ناوى ته‌واوى مه‌جید ئه‌دیر ئهلتهبیبه، هونه‌رمه‌ندێكى ناودارى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیه و ئێسته له ئیماڕات ده‌ژییه‌ت، ته‌مه‌ن /47 ساڵه/ له به‌غداد له دایك بووه، ئێسته یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی عه‌ره‌ب.