مێژووی كورد جیا له سه‌رده‌می پێش زاینی و دوای هاتنی ئیسلام و تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی شازده‌یه‌م هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و بیری ناسیۆنالیستی ئه‌وه‌نده به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌ڵام دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان، كورده‌كان كه له زێدی خۆیان چه‌ندان میرنشینیان هه‌بوو و خه‌ریكی كاروباره‌كانی خۆیان بوون، به‌ڵام عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان ته‌ماحی زۆریان له خاكی كوردان بوو، بۆیه هه‌موو ته‌ڵه و فێڵێكیان بۆ له خشته‌بردنی كورد به‌كارهێنا و سه‌ره‌تایش عوسمانییه‌كان له ڕێی مه‌لا ئیدریسی به‌تلیسی میره كورده‌كانیان خسته پاڵ خۆیان و شه‌ڕی چاڵدێرانیان دژ به سه‌فه‌وییه‌كان پێ كردن.
سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م سوڵتانی عوسمانییه‌كان كه له 25ی نیسان/ئه‌پریلی 1512 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، به وردی پرسی ئاینی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی جووڵاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورده‌كان زۆرینه‌یان مسوڵمانی سوننه بوون، بۆیه له‌گه‌ڵ مه‌لا ئیدریس كه‌وته گفتوگۆ، هانیدا تا سه‌رجه‌م میره كورده‌كان بخاته پاڵ عوسمانییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دژی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی شیعه مه‌زه‌ب بجه‌نگن، دواجاریش ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌رچه‌نده سوڵتان سه‌لیم به‌ڵێنی زۆری به مه‌لا ئیدریسی به‌تلیسی دا، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له ڕێی مه‌لا ئیدریسه‌وه كورده‌كانی كرده جه‌نگاوه‌ری خۆی و شه‌ڕی سه‌فه‌وییه‌كانی له ناوچه‌ی چاڵدێران پێ كردن و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سه‌فه‌وییه‌كان به‌ده‌ستهێنا، له‌و به‌ڵێنانه‌ی به كوردی دابوو په‌شیمان بووه، دواجاریش له‌گه‌ڵ سه‌فه‌وییه‌كان ڕێككه‌وت و به ته‌واوی سنووری نێوان هه‌ردوولا ده‌وڵه‌ت دیاریی كرا و ئه‌وجا كه‌وته كوشتوبڕی كورده‌كان كه دژی سوڵتان وه‌ستانه‌وه و سه‌رجه‌م میرنشینه‌كانی له‌ناوبرد و به ته‌واوی كوردستان و مافی گه‌لی كوردی له ناوچه‌كانی خۆی په‌راوێز خست.
ڕێككه‌وتن بۆ له‌خشته‌بردنی كورد هه‌میشه یه‌كێك بووه له ئامرازه‌كانی ده‌ستی دوژمن له‌وكاته‌ی پێویستی به كورد هه‌بووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، مه‌لا ئیدریسی به‌تلیسی زیاتر له 20 هه‌زار سوارچاكی له كورد بۆ یارمه‌تی له‌شكری سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م كۆ كرده‌وه و له شه‌ڕی چاڵدێران به‌شداریان كرد و زۆربه‌یان گیانیان له ده‌ست دا و عوسمانییه‌كانیش له‌و جه‌نگه سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان به ده‌ست هێنا و توانیان ته‌برێزی پایته‌ختی سه‌فه‌وییه‌كان بگرن و شا ئیسماعیلی سه‌فه‌ویش بریندار بكه‌ن.
سه‌ره‌تا عوسمانییه‌كان له‌پای ئه‌و كاره چاكه‌ی مه‌لا ئیدریس بۆ ئیسته‌نبۆلی كردووه، وه‌ك سكرتێری ده‌وڵه‌ت لای یه‌عقووب بن ئوزن حه‌سه‌ن دایانمه‌زراند، كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی جه‌زیره و كوردستان و ناوچه تازه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی سه‌فه‌وییه‌كانی له‌سه‌ر شان بوو، دواتریش پله‌كه‌ی بۆ دادوه‌ری سه‌ربازی به‌رزكرایه‌وه، به‌ڵێنه‌كه‌یشی سوڵتانیش بۆ پاراستنی سه‌رجه‌م میرنشینه كورده‌كان به ته‌واوی بوونی نه‌ما و سه‌رجه‌م ئه‌و میرنشینانه‌ی هه‌وڵی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان ده‌دا، له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه هێرشیان ده‌كرایه سه‌ر، یان له ڕێی سیاسی و دروستكردنی ناكۆكی له نێوانیان خۆ به خۆ شه‌ڕیان له نێوان دروست ده‌كرا و سه‌ره‌نجام یه‌كێكیان له ناو ده‌چوو، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی عوسمانییه‌كان بوو.
ڕێككه‌وتنی كورد و عوسمانییه‌كان له سه‌رده‌ستی مه‌لا ئیدریسی به‌تلیسی خۆی له پێنج خاڵ ده‌بینییه‌وه كه بریتی بوون له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: پاراستنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی میرنشینه كورده‌كان، له به‌رانبه‌ر پێدانی باج له پای به‌رگریكردن لێیان له‌لایه‌ن سوڵتانی عوسمانییه‌وه.
دووه‌م: فه‌رمانڕه‌وای میرنشینه كورده‌كان له باوكه‌وه بۆ كوڕ ده‌گوازرێته‌وه، پاش ڕه‌زامه‌ندیدان و ده‌ركردنی فه‌رمان له‌لایه‌ن سوڵتانی عوسمانییه‌وه.
سێیه‌م: كورد ده‌بێ یارمه‌تی عوسمانییه‌كان بده‌ن له ته‌واوی جه‌نگه‌كان كه عوسمانییه‌كان به‌رپای ده‌كه‌ن، یان هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
چواره‌م: عوسمانییه‌كان یارمه‌تی كورد ده‌ده‌ن، له هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی كه بكرێته سه‌ریان.
پێنجه‌م: كورده‌كان ده‌بێ زه‌كات و خێر و باج بۆ به‌یتولمالی خه‌لیفه‌ی عوسمانی ڕه‌وانه بكه‌ن.
ئه‌و ڕێككه‌وتنه به ئاماده‌بوونی میر و فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی ئامه‌د (دیار به‌كر) هه‌ولێر و كه‌ركووك و ناوچه‌ی شاره‌زوور و وان و بادینان و زۆربه‌ی فه‌رمانده كورده‌كان له‌گه‌ڵ مه‌لا ئیدریسی به‌تلیسی وه‌ك نوێنه‌ری سوڵتان سه‌لیم واژوو كرا.
دوای ئه‌وه‌ی كورد شه‌ڕی سه‌فه‌وییان بۆ عوسمانییه‌كان كرد، سوڵتان له به‌ڵێنه‌كانی په‌شیمان بووه و كه‌وتنه له‌ناوبردنی سه‌رداره كورده‌كان
ئامانج له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی سولتان بۆ له‌خشته‌بردنی كورد بوو، چونكه له ڕێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه سوڵتانه‌كان به‌هۆی شه‌ڕی زۆریان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و باكوری ئه‌فریقا، زۆربه‌ی هێزی میرنشینه كورده‌كانیان بۆ ڕیزی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌برد و میره كورده‌كانیش ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌دا، جیا له‌وه‌یش كاتێك میرنشینه كورده‌كان هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی زیاتریان بدابووایه، ئه‌وا سوڵتانی عوسمانی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بووه و كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرد.
به‌مشێوه‌یه
مه‌لا ئیدریسی به‌تلیسی جیا له‌وه‌ی له نێو كورد به خیانه‌تكارێكی گه‌وره ناوی ده‌برێ، چونكه به‌هۆی پێوه‌ستبوونی به ئاینه‌وه پرسی گه‌لی كوردی كرده قوربانی مه‌زه‌وی سوننه و پشتیوانیكردنی سوڵتانه‌كانی به پشتیوانی له ئاین و جیهاد له پێناوی خودا ناو ده‌برد، بۆیه یه‌كه‌مجار له نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان خاكی كوردستان بۆ دوو به‌ش دابه‌شكرا و دواتریش به داگیركراوی مایه‌وه، تا ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵ دا بێت.