ده‌سته‌ی پاراستنی كوالێتی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، كه پێویسته به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان تایبه‌تمه‌ندی به‌هێز دابنێن و ڕێ له دزینی داتاكانی ناو مۆبایله‌كانیان بگرن، له ئه‌گه‌ری بوونه قوربانی ده‌ستی هاككه‌رزان.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی پاراستنی كوالێتی به‌رهه‌مه
ئه‌لیكترۆنییه‌كان، پێویسته به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان كۆد و پاسۆردی به‌هێز و په‌نجه‌مۆر له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كانیان دابنێن، به هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایله زیره‌كه‌كان بۆ پاسۆرد و په‌نجه‌مۆر به‌كارمه‌هێنن.
له ڕێی ئه‌م هه‌نگاوانه دوای ونبوون یان دزینی مۆبایلهكهیشت ده‌توانی بیدۆزیته‌وه و داتاكانی وه‌رگریته‌وه
له هه‌نگاوی دووه‌میش ڕێنمایی به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ن، كه كۆد و پاسۆرد له‌سه‌ر سیم كارته‌كانیان دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانرێ له ڕێی ئه‌مه‌وه ده‌ستیان به مۆبایله‌كه‌ت بگات، ته‌نانه‌ت كۆمپانیای دروستكه‌ری سیم كارتهیش به ئاسانی ناتوانێ بێته ناو مۆبایل و داتاكانت بدزێت.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی مۆبایلهكهیشت له كاتی دزین یان بزربوون، پێویسته ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت له به‌شی ستینگ و له بژاره‌ی IMEIی له‌سه‌ر كاغه‌زێك یان له ده‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت له شوێنێك هه‌ڵبگریت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دزین و ونبوون بتوانن مۆبایله‌كه بدۆزنه‌وه و لۆكهیشنهكهی ئاشكرا بكه‌ن.