ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، تا سه‌ره‌تای ساڵی 2024 دوو وڵاتی عه‌ره‌بی دێنه ڕیزی 20 وڵاتی خاوه‌ن به‌هێزترین ئابووری له جیهان، كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له میسڕ و سعوودیه‌ن.
ئاژانسه‌كه به پشت به‌ستن به داتای پێنج ساڵی ڕابردوو لێكدانه‌وه‌ی بۆ گه‌شه‌ی وڵاتان كردووه، به‌وهۆیه‌وه پێشبینی ئاستی ئابووری وڵاتانیشی بۆ پێنج ساڵی داهاتوو خستووه‌ته ڕوو، له‌و ژینگه‌یه‌ی ئێسته كه ئابووری جیهان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به تایبه‌ت به‌هۆی جه‌نگی بازرگانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین، كه مه‌ترسی هه‌یه سه‌ر بكێشێت، بۆ جه‌نگی بازرگانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایش.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان به گشتی ئابووری جیهان به ڕێژه‌ی 3% ڕوو له داته‌پین ده‌كات و له گه‌شه‌كردن ده‌وه‌ستێت، له هه‌مان كاتیش پێشبینی ئه‌وه كراوه، كه ئابووری چین به‌رده‌وام بێ له پێشكه‌وتن، چونكه له زۆربه‌ی ڕووه‌كانه‌وه گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تی خودبژێوی و له ڕووی وزه‌وه‌یش جیا له ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ له وڵاتانی تر ده‌سته‌به‌ری وزه بكات.
له پێنج ساڵی داهاتوو پێنج وڵات له ڕیزی 20 وڵاته به‌هێزه‌كه‌ی ئابووری له جیهان ده‌چنه ده‌ره‌وه
له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌یش
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی، كه ئابووری ئه‌مه‌ریكا ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كات و به ڕێژه‌ی 9.2% ده‌گه‌ڕێته‌وه دوواوه، به‌ڵام هیندستان یه‌كه‌م وڵات ده‌بێ كه به ڕێژه‌ی 15.5% ئابوورییه‌كه‌ی گه‌شه ده‌كات.
سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی جیهان، كه 20 وڵاتی له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو خستووه‌ته لیستێكه‌وه پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئابوورییان ده‌كات، له‌وانه‌یش مه‌كسیك و پاكستان و سعوودیه و میسڕ و توركیا هه‌ن، هه‌ریه‌ك له ئیسپانیا و پۆله‌ندا و كه‌نه‌دا و ڤێتنام و چه‌ند وڵاتێكی تر له لیستی 20 وڵاته ئابوورییه به‌هێزه‌كه‌ی دنیا ده‌چنه ده‌ره‌وه.