پرته‌قاڵ یه‌كێكه له میوه پڕ ڤیتامینه‌كان و زۆرترین بڕی ڤیتامین Cی تێدایه و پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن كه له وه‌رزی زستان زۆرترین ڕێژه‌ی پرته‌قاڵ بخۆین، چونكه سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات و له تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت و سه‌رمابوونی زستان ده‌تانپارێزێت.
ئه‌و میوه‌یه جیا له‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات، هاوكات ڕێ له وشكبوونه‌وه‌ی پێست ده‌گرێ و كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات و ڕێ له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و گورچیله‌یش ده‌گرێت، له خواره‌وه گرنگترین سووده‌كانی ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕیشاڵی تواوه‌ی تێدایه، وا ده‌كات هه‌ست به تێربوون بكه‌ن و هه‌ستی برسیه‌تی له‌ناو ده‌بات، به‌مه‌یش خۆراكی كه‌متر ده‌خۆن و لاواز ده‌بن.
دووه‌م: ڤیتامین C بۆ پێست، زۆرترین ڕێژه‌ی ئه‌م ڤیتامینه له توێكڵی پرته‌قاڵدایه، بۆیه پێویسته به‌شێك له توێكڵه‌كه‌یشی بخۆن، چونكه به‌مشێوه‌یه پێستتان شێ‌دار ده‌كات و له ژینگه‌ی ساردی زستان ده‌یپارێزێت، جیا له‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یش به ته‌واوی به‌هێز ده‌كات.
به میوه‌ی به‌هێزكه‌ری سیسته‌می به‌رگری له‌ش ناوده‌برێ
سێیه‌م: باشترین چاره‌سه‌ره بۆ هه‌ڵامه‌ت، توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، كه ڤیتامین C زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه هه‌یه كه مرۆڤ تووشی هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفله‌وه‌نزای زستان ده‌كات، به‌خێرایی له‌ناوی ده‌بات، بۆیه ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه زستان به به‌رده‌وامی پرته‌قاڵ بخۆین.
چواره‌م: ته‌ندروستی دڵ باشتر ده‌كات، میوه ترشه‌كان وه‌كو
پرته‌قاڵ و سندی و لیمۆ و لاله‌نگی، به ته‌واوی مرۆڤ له جه‌ڵته‌ی دڵ دوور ده‌خه‌نه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی فلاڤۆنۆیدسانیان تێدایه، ئه‌م پێكهاته‌یه سووڕی خوێن به ته‌واوی چالاك ده‌كات و ڕێ له كاریگه‌ری چه‌وری بۆ سه‌ر سوڕی خوێن و بۆڕییه‌كان ده‌گرێ، كه هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به جه‌ڵته.