وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، سه‌دان چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له گرتووخانه‌كان هه‌ڵاتوون و ئازادبوون و ناشزانرێ بۆ كوێ ده‌چن و هه‌نگاو ده‌نێن.
سێرگی
شویگو وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌وان زیاتر له 500 چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له گرتووخانه‌كان له دوای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ڕایان كردووه.
ئاماژه‌ی دا، ئێسته ده‌ستمان به هه‌وڵی چڕ و پڕ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌وانه‌ی ڕایان كردووه بیانگرینه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕێگری ئه‌نجوومه‌نی پیران له سزادانی توركیا ژماره‌كه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه جێمس جیفری نوێنه‌ری تایبه‌تی تره‌مپ بۆ كاروباری سووریا ئاشكرای كرد، ده‌یان چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له پاش هێرشه‌كه‌ی توركیا له گرتووخانه‌كان ڕزگاریان بووه.
ئه‌و قسانه‌ی جیفری له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی بوو له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری كریس كونزی سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی. میدیاكانیش بڵاویان كرده‌وه، كه جیفری به ئه‌نقه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی هانی ئه‌نجوومه‌نی پیران نه‌دا بۆ دژایه‌تیكردنی توركیا، ژماره‌یه‌كی كه‌می گوتووه و ته‌نیا ده‌یانی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ڕاپۆرت و سه‌رچاوه‌كانی زانیاری پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ژماره‌ی هه‌ڵاتووه‌كانی داعش زۆر له‌وه زیاتره كه به ده‌یان بخه‌ملێنرێت.