خۆپێشاندانه‌كانی لبنان ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و تا ئێسته‌یش ڕوو له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتره، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش خۆپێشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بكه‌ن به مانگرتنی گشتی، ڕێ و شه‌قامه‌كانی هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات بێده‌نگ بكه‌ن و هاتوچۆ بوه‌ستێنن، به‌ڵام به‌شێكی تر داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك به‌رده‌وام بن له گردبوونه‌وه و مانه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌شه‌م ڕۆژی به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كانه له لبنان و سبه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ته‌واو ده‌دات، خۆپێشانده‌ران به‌شێوازی سه‌یر و نامۆ به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كان و دژی حكوومه‌ت و گه‌نده‌ڵی دروشم ده‌لێنه‌وه و داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له وڵات ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كانیش، حكوومه‌تی وڵاته‌كه به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵ ده‌دات، بۆ ڕازیكردنی دڵی خۆپێشانده‌ران و كۆتاییهێنان به‌و دۆخه ناهه‌مواری كه له پایته‌خت و شاره‌كانی تری وڵات دروستیان كردووه.
حكوومه‌ت زۆرترین سازشی كردووه، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وامن و ناویان له گردبوونه‌وه‌كانیان ناوه شۆڕشی لبنان
دۆخه‌كه هێنده ترسی خستووه‌ته دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی لبنانه‌وه، میدیا لۆكالییه‌كان له‌لایه‌ن میشال عونی سه‌ركۆماره‌وه پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان پێوه كراوه و داوایان لێ كراوه به ته‌واوی ڕووماڵی خۆپێشاندانه‌كان و جموجۆڵه‌كانیان له شه‌قام بوه‌ستێنن، چه‌ند میدیاكارێكی لبنانی پشتڕاستی ئه‌و كاره‌ی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی
لبنان ڕای گه‌یاند، كه پرۆگرامی چاكسازیمان ڕاگه‌یاندووه و پێویسته خۆپێشانده‌ران و خه‌ڵكی پشتیوانی لێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ریش ئه‌مه به چاره‌سه‌ر نازانن، په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌به‌ین، به‌ڵام هێشتان خۆپێشانده‌ران ڕازی نین و ناویان له خۆپێشاندانه‌كان ناوه شۆڕشی لبنان و داوای رووخان و گۆڕینی سیسته‌می حوكم ده‌كه‌ن.