ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دوو كارگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان له ناوچه‌ی كواشێی سه‌ر به شارۆكه‌ی سێمێل دامه‌زراون، تا ئێسته داهاتی یه‌ك له‌و كارگانه بۆ حكوومه‌ت بووه، به‌ڵام له‌مڕۆ به‌دواوه داهاتی هه‌ردوو كارگه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
پێشتر داهاتی یەک لە کارگەکان بۆ حکوومەت و ئەویتریان بۆ وەبەرهێنەکە بوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی تشرینی یه‌كه‌م، دیار سادق به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان به وه‌كاله‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دوو كارگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان له ناوچه‌ی كواشێ له سنووری پارێزگای دهۆك دامه‌زراون و رۆژانه له نێوان 350 بۆ 400 هه‌زار تۆن پاشماوه جیا ده‌كه‌نه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به كارگه و رێكخستنی كاره‌كان، به‌تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری نوێ له كارگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان له ناوچه‌ی كواشێ كرا، سه‌ره‌تا گوڕانكاری كارگێڕی ئه‌نجام درا و له‌وانه دانانی په‌نجه‌مۆر بۆ سه‌رجه‌م ستاف و فه‌رمانبه‌ر و كرێكار و ئه‌ندازیاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له كارگه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبوونێكی ته‌واو به ده‌وام بكه‌ن، به‌مه‌یش هه‌موو كارمه‌ندان ناچار كران پابه‌ندی ده‌وامكردنیان بن، ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر لێره و له‌وێ فه‌رمانبه‌ران خۆیان له‌كار ده‌دزییه‌وه و پابه‌ندی ده‌وام نه‌بوون و هه‌میشه كارگه فه‌رمانبه‌ری كه‌م بوو.
"ئێسته وا هه‌ست ده‌كه‌ین نه‌ك فه‌رمانبه‌ری پێویست، ته‌نانه‌ت زیادیش هه‌یه، ده‌ستمان كردووه به كڕین و نوێكردنه‌وه ئامێری پێویست بۆ كارگه له‌گه‌ڵ رێكخستنی ئه‌و به‌شه زیاده‌ی پاشماوه‌كان بۆ ژێرخاك بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندرۆستی مرۆڤ نه‌كات". دیار سادق وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێشتر داهاتی یه‌كێك له كارگه‌كان بۆ حكوومه‌ت و یه‌كێكیش بۆ به‌ڵێنده‌ر ده‌چوو، به‌ڵام ئێسته داهاتی هه‌ردوو كارگه‌كه بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیار دراوه ئه‌و پاشماوانه‌ی كه جیا كراونه‌ته‌وه، له زیادكردنی ئاشكرادا بفرۆشرێنه‌وه.
كارگه‌ی كواشێ به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كارگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێ و رۆژانه نزیكه‌ی 250 كه‌س بۆ ماوه‌ی هه‌شت سه‌عات كاری تێدا ده‌كه‌ن.
كواشێ/ نه‌وزاد هلۆری