دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكانى رووسیا و توركیا، میدیاكانى رووسیا ئاشكرایان كردووه، توركیا دانوستاندن له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند دانه‌یه‌كى زیاتر له سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 بكڕێت.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ى تشرینى یه‌كه‌م، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و زانیارییانه كردووه كه له میدیاكانى رووسیا له باره‌ى كڕینى سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس- 400 له‌لایه‌ن توركیاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان توركیا له دانوستاندندایه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند دانه‌یه‌كى زیاتر له مووشه‌كه‌كه بكڕێت، به‌ڵام هێشتا هیچ گرێبه‌ستێك نه‌كراوه.
تا ئێسته هیچ گرێبه‌ستێكى نوێ نه‌كراوه بۆ پێدانى ئێس-400 به توركیا
پێشتر ئه‌نكه‌ڕه چه‌ند دانه‌یه‌ك له سیستمه به‌رگرییه‌كه كڕیبوو، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى لێ كه‌وته‌وه، چونكه توركیا ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانێتى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به ناتۆ، بۆیه نابێت چه‌كى رووسیا بكڕێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كڕینى ئێس-400ى زیاتر له لایه‌ن توركیاوه له كاتێكدایه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا و ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا دوێنێ له شارى سۆچى رووسیا له‌باره‌ى سووریا و هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان كۆ بوونه‌وه.