نووسه‌ر و شاعیران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دۆخی سلێمانی گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تێك كه هاووڵاتییان په‌نا بۆ خۆكوشتن ببه‌ن و ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنیش باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕوو ده‌دات، ئاسایی نییه و پێویسته چاره‌سه‌ری خێرای بۆ بدۆزرێته‌وه و لایه‌نه‌كان بێنه سه‌رخه‌ت.
خەڵکی سلێمانی گەیشتوونەتە قۆناغێک بە ناچار بیر لە خۆکوشتن بکەنەوە
ماوه‌ی زیاد له ساڵێكه رووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوژی له‌ناو شاری سلێمانی رووی له هه‌ڵكشان كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی پۆلیس یان لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هیچ بكوژ یان هۆكاریك بخه‌نه روو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان بێت، ئه‌وه‌یش وای كردووه نووسه‌ران و رۆشنبیرانی ئه‌و شاره دۆخه‌كه به نائاسایی وه‌سف بكه‌ن، شه‌وی رابردوو جه‌سته‌ی بێ گیانی حه‌مه عومه‌ری شاعیر، ناسراو به ژه‌نه‌ڕاڵی پایز له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه، ئه‌وه دوایین رووداوی مه‌رگ بووه تا ئێسته له‌ناو سلێمانیدا.
جه‌مال بێ‌دار شاعیر و نووسه‌ر بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات، خۆكوشتن كارێكی ژیرانه نییه، مرۆڤ گیانی خۆشه‌ویسته، به‌ڵام ئێسته بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێ دۆخێك هاتووه‌ته پێشه‌وه كه وا له مرۆڤ ده‌كات به ناچاری په‌نا بباته به‌ر خۆكوشتن، ئه‌وه‌ش بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێسته هاتووه‌ته پێشه‌وه، كه‌سێكی ڕۆشنبیر كاتێك په‌نا ده‌باته به‌ر خۆكوشتن ئه‌مه جیاوازه و قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، كۆتاجار ئه‌وه‌یه كه به بیركردنه‌وه‌ی خۆی گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا خۆكوشتن رێچاره‌یه.
پیویستە وه‌زاره‌تی كار و ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به زووترین كات لیژنه پێك بهێنن و چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێ، نووسه‌ر و شاعیر كه هزر و پێزانینی له كه‌سانی تر جیاوازه زیاتر نرخی ژیان ده‌زانێت، ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌بێت زیاتر به‌رگه‌ی ناڕه‌حه‌تی و ئازاری ژیان بگرن، ئه‌وان ده‌بێت له ڕێی عه‌قڵی خۆیانه‌وه ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه كه له‌و ته‌نگژه‌یه رزگاریان بێ.
"به‌داخه‌وه ئێسته خه‌ڵكی سلێمانی گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێك به ناچار بیر له خۆكوشتن بكه‌نه‌وه" جه‌مال بێ‌دار وای گوت.
ڕامیار مه‌حموودی شاعیر به‌و شێوه‌یه دۆخه‌كه بۆ "وشه" هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، خۆكوشتن دیارده‌یه‌كی ئه‌ده‌بی یان كولتووری و ڕووناكبیری نییه، ناكرێت وا لێكی بده‌ینه‌وه كه خۆكوشتن پاساوه‌كه‌ی له ناو شیعر یان چیرۆك و ڕۆمانه، خۆكوشتن ده‌بێت وا سه‌یر بكرێت به‌شێكه له تایبه‌تمه‌ندی مرۆیی.
ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت كه بۆچی له سلێمانی دیارده‌ی خۆكوشتن و خه‌ڵك كوشتن زۆربووه
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، مرۆڤ یه‌كێكه له‌و گیانله‌به‌رانه‌ی به مردن خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، نابێت ئه‌و كوشتنانه ببه‌ستینه‌وه به ناوچه‌یه‌كه‌وه، خۆكوشتن دۆخێكی تاكه‌كه‌سییه، له هه‌موو ناوچه‌كان هه‌یه، باس له شێواوی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش پێشداوه‌ری كردنه‌وه و هه‌موو كورد یه‌ك دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، سلێمانی له‌بارتره بۆ ژیان له ناوچه‌كانی تر.
لای خۆیه‌وه نه‌سره‌دین مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژبه‌ڕۆژ هاووڵاتی لێی نا‌ئومێد ده‌بێ ئه‌وه‌ش هۆكاری هه‌یه، دیارده‌ی خۆكوشتن له كۆمه‌ڵگه هاتووه‌ته ئاراوه، گرنگه لایه‌نی پێوه‌ندیدار به‌تایبه‌ت حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی كار و ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به زووترین كات لیژنه پێك بهێنن و چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌رنا دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕوو ده‌دات ئاسایی نییه، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت كه بۆچی له سلێمانی دیارده‌ی خۆكوشتن و خه‌ڵك كوشتن زۆر بووه و نائومێدی دروست بووه، چاره‌سه‌ری خێرای ده‌وێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی