لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زووریان داخست و سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌ڵێ، ئێمه پشتیوانی له به‌رهه‌مێكی خۆماڵی ده‌كه‌ین زیانی ته‌ندروستی نه‌بێت بۆ هاووڵاتییان.
پشتیوانی له به‌رهه‌مێكی خۆماڵی ده‌كه‌ین زیانی ته‌ندروستی نه‌بێت بۆ هاووڵاتییان
ئه‌مڕۆ 23ـی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌كره‌م محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی كارگه‌ی دۆشاوی شاره‌زوورمان كرد، به‌هۆی ئه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییانه‌ی ده‌بوو هه‌یانبێت و نه‌یانبوو، بڕیاری داخستنی كارگه‌كه‌مان دا بۆ ماوه‌ی 17 ڕۆژ ده‌ركرد تا ئه‌و تێبینییانه‌ی هه‌مانبووه له‌سه‌ر كارگه‌كه جێبه‌جێیان بكه‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دیواری ناو بیناكه‌ی زۆر پیس بوو و كرێكاره‌كانی جلی تایبه‌ت به كاركردنیان له‌به‌ر نه‌بوو، ژینگه‌ی ناو كارگه‌كه به‌گشتی پیس بووه، ساحیبه‌ی ئاڵوگۆڕی هه‌وای تێدا نه‌بوو، كامێرای چاودێری نه‌بوو، بۆیه بڕیارمان به داخستنی كارگه‌كه دا، ده‌بێت ماوه‌ی ئه‌و 17 ڕۆژه‌ی بۆمان دیاری كردووه چاكسازی ته‌واو له كارگه‌كه بكرێت، ئه‌وكات له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه بڕیار له‌سه‌ر كاركردنی ده‌درێته‌وه.
"نزیكه‌ی دوو ساڵه بوو كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور داخرابوو، ماوه‌ی دوو مانگه كارگه‌كه كراوه‌ته‌وه و ئێمه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی سه‌ردانمان كردن و ته‌واوی ڕێنوێنییه‌كانی خۆمان پێ دان، به‌ڵام ڕێنوێنییه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆیه بڕیاری داخستنی كارگه‌كه درا، ئه‌و كارگه‌یه به‌رهه‌می خۆماڵی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئێمه ده‌مانه‌وێت پشتیوانی به‌رهه‌می ناوخۆ بكه‌ین به‌ڵام، به‌رهه‌مێك نا زیانی زیاتر بێت له سوود گه‌یاندنی". ئه‌كره‌م محه‌مه‌د وای گوت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ