وەزیری ناوخۆ بڕیارێكی نوێی دەركرد

:: PM:02:47:23/10/2019 ‌
وەزیری ناوخۆی حكوومەتەی هەرێمی كوردستان بڕیاری پلە بەرزكردنەوەی بۆ 631 ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ دەركرد.

ئەمڕۆ چوارشەم 23ـی تشرینی یەكەم، لە فەرمانێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، بڕیار درا بە بەرزكردنەوەی پلەی 631 ئەفسەر و پلەی نوێیان پێ‌ دەدرێت.

لە فەرمانەكە ڕوون كراوەتەوە، جێگیركردنی ماوەی شەش مانگ سووڕانەوەی خزمەت بە ناوبراوانی زنجیرەكانی 19 و 296 و 338 و 411 و ئەو فەرمانە جێبەجێ‌ دەكرێت.

ئەو پلە بەرزكردنەوەیە بەپێی مادەی 10ـی لە یاسای خانەنشینی ساڵی 2011ـی ئاسایش و ناوخۆیە 
باس لەوەش كراوە ئەو پلە بەرزكردنەوەیە بەپێی مادەی 10ـی لە یاسای خانەنشینی ساڵی 2011ـی ئاسایش و ناوخۆیە.

ئەو پلە بەرزكردنەوەیە لە كاتێكدایە پێشتر فەرمانی پلە بەرزكردنەوە وەستاوە و تا ئێستەش كاتی گەڕانەوەی پلە بەرزكردنەوە دیاری نەكراوە.





وشە - رامیار جەواد