به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گرتنی سێ دزی ڕاگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند جۆرێك دزییان له شارۆكه‌ی بنه‌سڵاوه ئه‌نجام دابوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، دوا به دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ده‌شتی هه‌ولێر به بوونی ڕووداوێكی دزیكردن له ماڵێك له بنه‌سڵاوه، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه توانی له ماوه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عات ناسنامه‌ی سێ تۆمه‌تبار ئاشكرا بكات و بیانگرێ.
دادوه‌ر بڕیاری داوه به به‌ندكردنی تۆمه‌تباران
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، تۆمه‌تبار به ناوی (ق.ع.م) ته‌مه‌ن 25 ساڵ و تۆمه‌تبار (م.ب.م) ته‌مه‌ن 16 ساڵ تۆمه‌تبار (ب.م.گ) ته‌مه‌ن 15 ساڵ. دوای گرتنیان ددانیان نا به تاوانه‌كه‌یان كه هه‌ڵسابوون به دزینی بڕی حه‌وت ملیۆن و 250 هه‌زار دیناری عێراقی.
وه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه دادوه‌ر بڕیاری داوه به به‌ندكردنی تۆمه‌تباران به‌پێی ماده‌ی 443.