بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی "بۆڵد سكای"ی هیندستانی نابێت پاكی چەند شوێنێكی مرۆڤ فەرامۆش بكرێت كە پیسترینن لەبارەی بوونی بەكتریا و ڤایرۆس تیایاندا، كە بریتین لەو شوێنانە:
1-دەم، پیسترین بەشی لەشی مرۆڤە كە توێژینەوەكان دەریان خستووە كە 600 جۆر بەكتریای جۆراوجۆری تیادا دەژی و چەندان نەخۆشی دروست دەكەن، بۆیە پێویستە ددانەكان بە باشی بشۆدرێن و بۆ پاككردنەوەی زیاتریان شلەی پاككردنەوەی دەم بەكار بهێندرێت.
2-بنهەنگڵ، زیاتر لە 80 هەزار جۆر بەكتریای تیادا دەژی بۆیە جیا لە ناوچەكانی تری لەش بۆنێكی ناخۆشی هەیە، جا وا باشترە رۆژانە بە سابوونی دژە بەكتریا بشوورێت و هەمان جل بە بەردەوام لەبەر نەكرێت و لە پۆشاكی پۆلیستەر خۆت بە دوور بگریت.
3-گوێچكە، ئەو مادە مۆمییەی لەناو كونی گوێچكە هەیە زۆر پیسە كە وەك بەربەستێكی پارێز بۆ كونی گوێچكە كار دەكات و بەكتریا كۆ دەكاتەوە، بۆیە پێویستە ناوە ناوە بە وریاییەوە پاك بكرێتەوە.
4-زمان، ئەوەیان ماڵی بەكتریایە لەناو دەم و بە بوونی بەكتریا رەنگەكەی دەگۆڕێت، بۆیە وا باشترە رۆژنە پاك بكرێتەوە بەتایبەتی بە فڵچە و شلەی پاككەرەوەی تایبەت و دژە بەكتریا.
5-نینۆك، ئەویش یەكێكە لە شوێنە پیسەكانی لەش بە بەكتریا، چونكە ژێر نینۆكەكان جۆرەها بەكتریای زیانبەخشیان تیادایە و پێویستە رۆژانە ئەویش بە فڵچە و شلەی تایبەت پاك بكرێتەوە.
6-قژ و پێستی سەر، خورانی پێستی سەر تەنیا لەبەر بوونی توێشكەوە نییە، رەنگە بە هۆی بوونی بەكتریاوەش روو بدات كە لەگەڵ تۆز و خۆڵەوە تێكەڵ دەبێت، بۆیە پێویستە رۆژانە بشۆردرێت.
7-ناوك، ئەویش لەو شوێنانەیە كە بەكتریای تیادا گەشە دەكات و پاك نەكردنەوەی كێشەی تەندروستی دروست دەكات.
8-رانەكان، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی كە لە دەرچەكانی كۆم و میزەوە نزیكن بەهۆی بوونی بەكتریاوە پێویستە بە بەردەوام پاك بكرێنەوە.
9-كەڵێنەكانی لووت، ئەویش بەهۆی شێداری و پێوەندی راستەوخۆی بە هەوای دەرەوە ناوچەیەكی پیسە بە بەكتریا، بۆیە پێویستە بە بەردەوام پاك بكرێتەوە.