دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ربازی كورد عوسمانییه‌كان گورزێكی كه‌مه‌رشكێنیان له شه‌ڕی چاڵدێران له سه‌فه‌وییه‌كان دا و پایته‌خته‌كه‌یان داگیر كردن، سه‌فه‌وییه‌كان دووباره خۆیان ڕێكخسته‌وه و ئه‌مجاره شاندیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا كرد، كه ئه‌وكات ئیمپراتۆریه‌تی نه‌مسا و پرووسیا له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان له جه‌نگ بوون، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان ببه‌ستن و دژی عوسمانییه‌كان بجه‌نگن، به‌ڵام سوڵتان سلێمانی قانوونی بۆ ڕێگرتن له چوونی سه‌فه‌وییه‌كان بۆ ڕیزی ئه‌وروپییه‌كان ڕێككه‌وتنی ئهماسیای له‌گه‌ڵ سه‌فه‌وییه‌كان مۆر كرد، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خاكی كوردستانیان له نێوان خۆیان دابه‌ش كرد.
ڕێككه‌وتنه‌كه له ویلایه‌تی
ئه‌ماسیا ساز كرا كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نكه‌ره‌ی ئێسته و له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ڕه‌ش، ڕۆژی 29ی ئایار/مایۆی 1555 به ئاماده‌بوونی شاندی باڵای سه‌فه‌وییه‌كان و سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م ڕێككه‌وتنه‌كه واژوو كرا.
به گوێره‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌یشی كوردستان و ئه‌رمینیا و جۆرجیا و عێراقی ئێسته له نێوان هه‌ردوو وڵات دابه‌شكران، ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سڕه و ناوچه‌كانی شاره‌زوور و ئه‌رزڕوم و وان و زۆربه‌ی كوردستانی گه‌وره كه‌وتنه ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان، به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ڕۆژئاوای ئه‌رمینیا و جۆرجیا و ته‌بریزی پایته‌خت و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كه‌وتنه‌وه ژێر ده‌ستی سه‌فه‌وییه‌كان.
ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كوردستان و ئه‌رمینیا و جۆرجیای دابه‌ش كرد
ڕێككه‌وتنه‌كه جۆرێك له په‌یماننامه‌ی ئاشتی بوو له نێوان هه‌ردوولا وڵات، به‌وهۆیه‌وه‌یش عوسمانییه‌كان ڕێیان به حاجیانی ژێر ده‌ستی سه‌فه‌وییه‌كان ده‌دا، ساڵانه له وه‌رزی حه‌ج سه‌ردانی مه‌ككه و مه‌دینه بكه‌ن، هاوكات له مه‌راسیمه‌كانی شیعه‌یش بچنه نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، هاوكات عوسمانییه‌كان مه‌رجیان سه‌پانده سه‌ر سه‌فه‌وییه‌كان كه ڕێز له خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدوون و عائیشه و یاوه‌رانی په‌یامبه‌ر محه‌مه‌د بگرن، به هیچ شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تییان پێ نه‌كرێ، به هه‌مانشێوه سوننه‌كانیش ڕێز له ئیمام و پێشه‌واكانی شیعه ده‌گرن و هه‌ردوولا له ئاشتی و ئارامی بره‌و به ژیانی خه‌ڵكی ناو سنووره‌كانیان بده‌ن.
هه‌رچه‌نده سوڵتان سلێمانی قانوونی ده‌یه‌ویست ته‌واوی سه‌فه‌وییه‌كان له‌ناو ببات و سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی ئاینی مسۆگه‌ر بكات و زیاتر زانا و مه‌لا و كه‌سایه‌تییه سوننه‌كان بخاته پاڵ خۆی، چونكه به بڕوای سوننه‌كان شیعه له ڕێ لاده‌ربوون و تێكده‌ری خه‌لافه‌تی راشیدین و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌ویش بوون، به‌ڵام جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان و مه‌ترسی ڕێككه‌وتنی سه‌فه‌وییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان ناچاری كرد، ئه‌و ڕێككه‌وتنه واژوو بكات، تا دڵنیا بێ، له‌وه‌ی سه‌فه‌وییه‌كان له پشته‌وه هێرشی ناكه‌نه سه‌ر، كاتێك خه‌ریكی شاڵاوه‌كانی داگیركردنی ئه‌وروپا ده‌بێت.
مێژوونووسان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، دابه‌شبوونی كوردستان و ئه‌رمینیا و جۆرجیا له نێوان هه‌ردوو وڵاتی سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان، هه‌رچه‌نده له شه‌ڕی چاڵدێران و زنجیره شه‌ڕه‌كانی دواتر به واقیعی ڕووی دابوو، به‌ڵام ئه‌و سنوورانه‌ی به شه‌ڕ دروست ده‌كرێن، تا نه‌چنه نێو نه‌خشه و هاوپه‌یمانییه‌كان سنووری فه‌رمی نین و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان ئه‌سته‌م نییه، به‌ڵام كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار دابه‌شكردنی كوردستان له ڕێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه به فه‌رمی له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵات ناسێنرا، به سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی فه‌رمی و یاسایی داده‌نرێ، كه دواتر له ئه‌نجامی گرژی و شه‌ڕه‌كانیش دووباره له دانوستاندنه‌كان ده‌كرا به پێوه‌ر و بنه‌مای دانوستاندنه‌كان، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه و زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌كه.
له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئیتر نه عوسمانییه‌كان و نه سه‌فه‌وییه‌كان هیچ پێویستییه‌كیان به كورد نه‌ما، به‌ڵكوو له هه‌ردوولاوه كه‌وتنه كوشتوبڕی كورد، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌فه‌وییه‌كان، چونكه هۆكاری له ده‌ستدانی ئه‌و خاكه زۆره‌یان بۆ كورد ده‌گه‌ڕانده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوونه پاڵپشتی عوسمانییه‌كان و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی له‌شكری سوڵتان بوون و هێرشیان كرده سه‌ر ته‌برێزی پایته‌ختی ئه‌وكاتی سه‌فه‌وییه‌كان.
عوسمانییه‌كان له به‌ڵێنه‌كان پاشگه‌زبوونه‌وه و به عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان كه‌وتنه كۆمه‌ڵكوژكردنی كورد و ئه‌رمه‌ن و جۆرجییه‌كان
هاوكات عوسمانییه‌كانیش له‌و به‌ڵێنانه‌ی به میرنشینه كورده‌كانیان دا بوو، به ته‌واوی پاشگه‌زبوونه‌وه و به زۆر چه‌كدار و پیاوانی كوردیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا په‌لكێش ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئه‌وروپییه‌كان بجه‌نگن، به‌وهۆیه‌وه‌یش كورد قوربانی یه‌كجار گه‌وره‌ی دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی دابه‌شكرا، به بیانووی شه‌ڕی "كافران" هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنران و زۆر دڵسافانه كه‌وتنه داوی عوسمانییه‌كان و به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌شكری عوسمانییه‌كانیان پێك هێنا.
به گوێره‌ی ئه‌و
ڕێككه‌وتنه ماوه‌ی 20 ساڵ ئاشتی له نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان به‌رپا بوو، به‌ڵام دوای كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن سه‌فه‌وییه‌كانه‌وه، جارێكی تر هێرشیان كرده سه‌ر به‌غدا و ده‌یانه‌ویست ویلایه‌تی به‌غدا و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بخه‌نه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ناوچه كوردستانییه‌كانیان به گرنگ ده‌زانی و خواستی فره‌وانخوازی وایكرد كه دووباره شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا ده‌ست پێ بكاته‌وه، به‌ڵام دوای شه‌ڕكردن و شكستی یه‌كێك له لایه‌كان جارێكی تر ڕێككه‌وتن واژوو ده‌كرایه‌وه و به گشتی تا جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و كه‌وتنی عوسمانییه‌كان چه‌ندان ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوولا بۆ دووباره نه‌خشه‌ڕێژكردنی دابه‌شكردنی كوردستان و ناوچه‌كه واژوو كران، له ئه‌نجامیش دا كوردستان بوو به سوتماكی شه‌ڕ و ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌وان و هیچ كات ڕێیان نه‌دا مافی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌ك بۆ كوردستان ببێته واقیع و دروست ببێت.
به‌شی یه‌كه‌م