له پێشهاتێكی سه‌یردا، كه ڤیدیۆیه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو، كچه‌منداڵێك به مشته‌كۆڵه‌ی سه‌یر و بێ له‌ده‌ستكردنی ده‌ستكێشی تایبه‌ت به مشته‌كۆڵه، قه‌دی دارێكی پته‌و تێك ده‌شكێنێت.
كچه‌منداڵێكی رووسیی 9 ساڵان، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تووشی سه‌رسامی كرد، كاتێك ڤیدیۆكه‌ی بڵاو بووه‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت بێ ئه‌وی ده‌سته‌وانه‌ی تایبه‌ت به مشته‌كۆڵه له ده‌ست بكات و به زه‌بری ده‌ستی، قه‌دی دارێك تێك ده‌شكێنێت.
ئه‌و منداڵه ناوی ئیڤنیكا سادڤاكاسه و به شێوه‌یه‌كی توند و بێ هه‌ستكردن به هیچ ئازارێك، به‌رده‌وام مشته‌كۆڵه له قه‌دی داره‌كه ده‌دات، له كاتێكدا ده‌سته‌وانه‌یشی له ده‌ست نه‌بووه، به زه‌بری هێزی ده‌ستی و به‌رده‌وامبوونی له لێدانی، قه‌دی داره‌كه‌ی هه‌ڵته‌كاند.
ئیڤنیكا، له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی فێری یاریی مشته‌كۆڵه بووه كه نێوی رۆسترامه و ته‌مه‌نی 38 ساڵانه و له 3 ساڵانه‌وه مه‌شقی به كچه‌كه‌ی كردووه و له هه‌فته‌یه‌كدا 5 رۆژ، مه‌شقی مشته‌كۆڵه‌ی پێ كردووه.
دوای بینینی ئه‌و توانا سنوورشكێنه، ئێسته ئیڤنیكا، بووه‌ته ئه‌ستێره‌ی ئینیستاگرام و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه.