رێكخراوی تیرۆریستی داعش رێگری لە خەڵكی مووسڵ كردووە كە بەیانی ئەمڕۆ دووشەم بچنە مزگەوتەكان نوێژی بەیانی بكەن و بەهەموو شێوەیەك نوێژی لە مزگەوتەكان قەدەغە كردووە.
سەرچاوەكان لە نێو مووسڵەوە ئاشكرایان كرد، كە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لە مزگەوتەكانی شاری مووسڵ كراون بە كۆگەی چەك و تەقەمەنی تیرۆریستان، بۆیە بەیانی ئەمڕۆ دووشەم رێگری لە هاووڵاتییان كراوە بچنە ئەو مزگەوتانە و نوێژی بەیانی بە كۆمەڵ ئەنجام بدەن.
سەرچاوەكان ئاماژە بەوەش دەكەن، تیرۆریستان مزگەوتەكانیان كردووەتە شوێنی كۆبوونەوەی خۆیان و كۆگەی چەك و تەقەمەنییان، بەم كارە دەیانەوێ فێڵ لە فڕۆكەكان بكەن، تا بەهۆی پیرۆزیی مزگەوتەكان، بۆردمانیان نەكەن و ئەوانیش تەواوی چەك و تەقەمەنییەكانیان و سەركردەكان لە نێو مزگەوتەكان دەمێننەوە.
هەروەها گوتی، تەواوی بارەگاكانی داعش لە مووسڵ زیانی زۆریان بەركەوتووە و بۆردمانی چڕ كراون، بۆیە تیرۆریستان باشترین بژاردەیان ئەوە بووە بچنە نێو مزگەوتەكانەوە.
سەرچاوە: شەفەق نیوز.