نرخی ئەمپێرێك كارەبا بۆ ئەم مانگە چەندە؟

:: PM:08:24:22/01/2017 ‌
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی كانوونی دووەم توانیوویەتی ڕۆژانە هەشت بۆ 10 سعات كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان بدات، مۆلیدەی گەڕەكەكانیش ڕۆژانە هەشت سعات كارەبایان بە هاووڵاتییان داوە.

ئەمڕۆ یەكشەم سەنعان وەلید ئەندامی لیژنەی ئەنجوومەنی مۆلیدە نا حكوومەتییەكانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، موەلیدە نا حكوومەتییەكان بەیانیان سعاتێك كارەبای بەردەوامیان بە هاووڵاتییان داوە و ئێواران یان نیوەڕۆیانیش حەوت سعات كارەبایان بە هاووڵاتییان داوە.

ئەندامەكەی لیژنەی ئەنجوومەنی موەلیدە نا حكوومەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو كارەبایەی بە هاووڵاتییانمان داوە بە گوێرەی سعات هەژمار دەكرێ و بڕە پارەكەی دیاری دەكرێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت بۆ مانگی یەكی ساڵی 2017 بڕی هەر ئەمپێرێك كارەبا بە حەوت هەزار و 500 دینار دیاری بكرێت.

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی غازی سروشتی بەشێك لە وێستگەكانی كارەبا لە كار كەوتوونە، بۆیە پێشبینی دەكرێت بۆ مانگی شوباتیش پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمتر ببێتەوە.


وشە - رامیار جەواد