فۆتۆگرافه‌رێكی كوردستان دوای به‌شداركردنی له پێشبڕكێیه‌كی فۆتۆگرافی ئاسیا، به یه‌كێك له 10 فۆتۆگرافه‌رانی ئاسیا هه‌ڵده‌بژێردرێت و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، له داهاتوودا به‌شداری پێشبڕكێ جیهانییه‌كان ده‌كات.
کۆتایی ئەمساڵ لە پێشبڕکێیەکی جیهانیدا بەشداری دەکەم
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی تشرینی یه‌كه‌م، سابیر دری فۆتۆگرافه‌ر به "وشه"ی راگه‌یاند، پاش به‌شداركردنم له پێشبركێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كه سێ مانگ پێش ئێسته ده‌ستی پێ كرد و زیاتر له پێنج هه‌زار فۆتۆگرافه‌ر له سه‌رانسه‌ری ئاسیا به‌شدارییان تیادا كرد، توانیم خه‌ڵاتی سانكچواری ئاسیا به‌ده‌ست بهێنم و له سه‌رتاسه‌ری ئاسیا توانیم ببم به یه‌كێك له ده باشترین فوتۆگرافه‌ر و رێزبه‌ندی شه‌شه‌م تومار بكه‌م .
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی و بڕوانامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تر به ئاماده‌بوونی چه‌ندان كه‌سایه‌تی ناودار و هۆنه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌رانی ئاسیایی له رێوڕه‌سمێكی نێوده‌وڵه‌تی له مۆمبای وه‌رده‌گرم.
"ئێمه‌ی كورد هیچمان له خه‌ڵكی وڵاتان كه‌متر نییه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م ناوبانگی كورد له ده‌وڵه‌تان به‌رز رابگرم و له داهاتووش به‌شداری پێشبڕكێی فۆتۆگرافی له دنیا ده‌كه‌م " سابیر وای گوت.
سابر دری له ده‌ڤه‌ری بارزان له سنووری شارۆكه‌ی مێرگه‌سۆر له دایك بووه، له ماوه‌ی رابردوودا شه‌ش پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه و رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له گرتنی وێنه‌ی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان.
سابیر له ساڵی 2014 به‌شداری پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه و له ئاداری 2017 به‌شداری پێشانگای paw stail explorer له ئیماڕات و چه‌ندان پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه و خاوه‌ن سه‌دان وێنه‌ی ئاژه‌ڵی كێوییه كه له پێشانگاكان نمایش كراون و وێنه‌كانی جێی سه‌رسامی خه‌ڵك بووه .
سۆران/ موڕشید برادۆستی