كه‌مێك پێش ئێسته سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له بنه‌ماڵه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنان، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لبنان ئه‌مڕۆ ویستوویه‌تى دەست لەکار کێشانەوەی خۆی ڕابگەیەنێت، به‌ڵام به زه‌برى هێز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ماڵه‌كه‌ى خۆی دەستبەسەر کراوە و ناهێڵن بێته ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به "وشه"ى گوت، سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆك وەز‌یرانى ئێسته‌ى لبنان، خۆپێشانده‌ران پشتیوانى ده‌كه‌ن و داوایان لێ كردووه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵین، با ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و ئاشكراى بكات كه حزبوڵای لبنانى ناهێڵێت هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاكسازى بنێت له وڵات.
به زه‌برى هێز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ماڵه‌كه‌ى خۆی دەستبەسەر کراوە و ناهێڵن بێته ده‌ره‌وه
ئاشكراى كرد، دواى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریرى ئامادەکاری دەکرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی ڕاگوزەر. وەک سەرچاوەکە خستیە ڕوو، به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان حکوومەتەکە تەنیا لە 12 وەزیری تەکنۆکرات و دوور لە سیاسییەکان دروست ده‌بێت.
ڕوونى كرده‌وه، بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەی سەعد حەریری و حکوومەتەکەی به میشێل عۆنى سەرۆک کۆماری لبنان گوتراوه و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕیووه، بۆیه گومان هه‌یه ئه‌و پێوه‌ندى به ئێرانییه‌كانى لبنانه‌وه كردبێت تا پێش له‌و كاره بگرن.
لبنان یەكێكە لە قەرزارترین حكوومەتەكانی دنیا و زۆرینەی پارتە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە لەو حكوومەتە بەشدارن، بۆیە خەڵكەكە وای دەبینن كە ئەوان داهاتی وڵات بۆ خۆیان دەبەن، جیا لەو ململانێ سیاسییەی هەیانە، لەوكاتەی تێكڕای بێكاری لە لبنان لەناو گەنجان گەیشتووەتە 37%.
خۆپێشاندانه‌كانی لبنان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه و تا ئێسته‌یش ڕوو له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتره، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش خۆپێشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن سبه‌ى یه‌كشه‌م 27ى تشرینى یه‌كه‌م بكه‌ن به مانگرتنی گشتی و ڕووخاندنى حكوومه‌ت. هاوکات رەتی کاریگەریی ئێران لە وڵاتەکەیان دەکەنەوە لە رێگەی حزبوڵاوە.