دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند بڕیارێكی تری ده‌ركرد كه له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنی دابوو جێبه‌جێیان بكات، هاوكات كۆدی نهێنی فه‌رمانكردن به ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌تۆمیشی پێ درا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی" دۆناڵد تره‌مپ كۆده تایبه‌ت و نهێنییه‌كانی مووشه‌كی ئه‌تۆمی وه‌رگرت، كه هه‌موو سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كۆدانه‌ی پێ ده‌بێ و ده‌توانێ فه‌رمان به ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌تۆمی بكات، له‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه.
دوای وه‌رگرتنی كۆدی مووشه‌كی ئه‌تۆمیش پێنج بڕیاری تری ده‌ركرد كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: فه‌رمانی به ته‌واوی به‌رپرس و كارمه‌ندانی حكوومه‌ت كرد كه ده‌ست به ئه‌ركه‌كانیان بكه‌نه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسایی خوارد.
دووه‌م: بڕیاری پێداچوونه‌وه به یاسای ئۆباما كه‌یر بۆ دڵنیایی ته‌ندروستی ده‌ركرد و ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌راوێزخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی.
سێیه‌م: بڕیاری دا كه‌مكردنه‌وه‌ی قیستی دڵنیایی له‌سه‌ر ره‌هنی زه‌ویوزار نه‌هێڵێ، ئه‌مه‌ش ئیمتیازاتێكه و ئه‌مه‌ریكییه‌كان سوودی زۆری لێ ده‌بینن.
چواره‌م: ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی داد و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌ده‌ست هێنا تا زاواكه‌ی جێرد كاشنه‌ر له كۆشكی سپی كار بكات.
پێنجشه‌م: توانی به حاڵه‌تێكی تایبه‌تی ده‌ستووری كاندیدی یه‌كلابووه‌وه جێمس ماتیس له كۆنگرێس بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕه‌زامه‌ندی بۆ به‌ده‌ست بهێنرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مه‌كسیك ئه‌نریك بینیانیتۆ گفتوگۆی كرد و بڕیاره له كۆتای ئه‌م مانگه به‌یه‌كه‌وه كۆ ببنه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جاستن ترۆدۆ به ته‌له‌فۆن گفتوگۆی كرد و پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكایان تاوتوێ كرد. ئه‌و گفتوگۆیانه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی مه‌كسیك و كه‌نه‌دا سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی دانوستاندن داده‌نرێ له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد له ئه‌مه‌ریكای باكور كه به "نافتا" ناسراوه.
یه‌كه‌م دیداری سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكاش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی بیانی، له‌گه‌ڵ تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌بێ و ڕۆژی هه‌ینی له واشنتن ئه‌و دیداره ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس ده‌ستی پێ كردووه و بووه‌ته پرسێكی گه‌رم و گوته‌بێژی كۆشكی سپیش له‌وباره‌وه لێدوانی دا.