هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكى ده‌سته‌ى راپرسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان راى ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستاندا، پێویستیان به شه‌ش مانگ هه‌یه. ئه‌و دووپاتى ده‌كاته‌وه، ده‌توانرێ هه‌ڵبژاردن و راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆیى به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه بچن.
ده‌سته‌ى راپرسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن چه‌ند كاتى پێویسته؟
بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستاندا، پێویستمان به شه‌ش مانگ ئاماده‌كارى هه‌یه، ئێمه سیسته‌مێكمان بۆ هه‌ڵبژاردن داڕشتووه كه زۆركات كه‌موكوڕیمان نابێت، پشت به‌و سیسته‌مه ده‌به‌ستین، ئێسته ده‌ستمان به كاره‌كان كردووه و نامانه‌وێت ته‌واوى كاره‌كان به‌سه‌ریه‌كه‌وه بكه‌ین.
ئایا ته‌نگژه‌ى دارایى كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاره‌كانتان نه‌بووه؟
ته‌نگژه‌ى دارایى هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌رى خۆى هه‌یه، بێگومان به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێویسته ئێمه كردوومانه و به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر كاركردنى ورد، له ئێسته‌دا به نیازى دانانى ئۆفیسى پارێزگاكانین و دواتر ته‌نیا مه‌شق ده‌كه‌ین و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده ده‌بین.
ئاراسته‌كردنى دوو ئه‌ركى وه‌ك هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ڵامى كۆمیسیۆن چى ده‌بێت؟
ئێمه ئه‌زموونى پێشوومان له ئه‌نجامدانى دوو هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه له ساڵى 2005دا سێ هه‌ڵبژاردنمان به‌یه‌كه‌وه كرد، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆیه ده‌كرێت و ئێمه‌ش پێمان باشه به‌یه‌كه‌وه بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه بكرێن، تێچووى كه‌متر ده‌بێت و ئه‌رك و ماندووبوونى كۆمیسیۆنیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێویستى به چه‌ند بودجه هه‌یه؟
هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق پێویستى به پاره‌یه‌كى زۆر هه‌بووه، بگره تێچووه‌كه‌ى زۆر زیاتر بوو له پرۆسه‌كه، هه‌ڵبژاردنى عێراق به به‌راورد به وڵاتانى تر حه‌وت ئه‌ستێره بووه، ئه‌وه‌نده پاره‌ى بۆ خه‌رج كراوه. ده‌كرێت ئه‌م پاره‌یه زۆر كه‌م بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تى پاداشتى كارمه‌ندانى سه‌ر سندووقى ده‌نگدان، چونكه كارمه‌ندان بڕى 200 دۆلار یان 250 هه‌زار دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌وه به دڵنیایییه‌وه به‌رێژه‌ى 60%ى تێچووى هه‌ڵبژاردن كه‌م ده‌بێته‌وه.
له ئێسته‌دا چه‌ند فه‌رمانبه‌رتان هه‌یه و پێویست به چه‌ند فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن؟
له ئێسته‌دا یه‌كه و ئۆرگانه‌كانمان ته‌واو كردووه و 70 فه‌رمانبه‌رى سه‌ره‌كیمان هه‌یه، بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنیش فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنین و پێویستمان به 40 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت. بۆ كردنه‌وه‌ى بنكه‌ش له‌كاتى هه‌ڵبژاردندا، پێویستمان به 200 بنكه له ناوچه جیاجیاكان ده‌بێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان پشت به كارتى بایۆمه‌ترى ده‌به‌ستن كه ئێسته بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق نوێ ده‌كرێته‌وه؟
ئێمه كار به كارتى بایۆمه‌ترى عێراق ناكه‌ین. بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان پشت به‌و داتابه‌یسه ده‌به‌ستین كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو هه‌بوو، ئێسته پڕۆژه‌یه‌كمان به‌ناوى "دروستكردنى متمانه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران" هه‌یه و بانگێشتى سه‌رجه‌م حزب و میدیا و رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین تا كه‌س تانه له تۆماره‌كه نه‌دات و داواى رێگه‌چاره‌یان لێ ده‌كه‌ین بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران.
ئێمه به‌گشتى سوود له داتاكانى عێراق وه‌رده‌گرین، به‌ڵام مه‌رج نییه به ئه‌لیكترۆنیكردنى ده‌نگدان، پرۆسه‌یه‌كى پاك و خاوێن ببێت، باشترین نموونه‌ش هه‌ڵبژاردنى ئه‌مه‌ریكایه كه چه‌ندان كێشه‌ى هه‌بوو له‌كاتى ده‌نگداندا، له‌به‌رئه‌وه جارێكى تر به‌شێوه‌ى سه‌ره‌تایى ده‌نگه‌كان جیا كرانه‌وه.