ڕێككه‌وتنه‌كان چاره‌سه‌ری شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كانیان نه‌ده‌كرد و دوای ڕێككه‌وتنی ئهرزڕوومی یه‌كه‌م له 1823 جارێكی تر كێشه و ناكۆكی له‌سه‌ر سنوور له نێوان هه‌ردوولا دروست بووه‌وه، تا دواجار له 1847 ڕێككه‌وتنی ئهرزڕوومی دووه‌م له نێوان هه‌ردوولا واژووكرا و لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ به فه‌رمی دیارییكردنی سنووری هه‌ردوولا ده‌ستی به‌كاركرد و تا 1914 به‌رده‌وامی هه‌بوو.
ڕێككه‌وتنه به نێوه‌ندگیری و ده‌سپێشخه‌ری به‌ریتانیا و ئیمپراتۆریه‌تی ڕووسیا له نێوان هه‌ردوولا دانوستاندنه‌كانی ده‌ستی پێ كرد و له نۆ ماده‌ی پێكهاتبوو كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
ماده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ردوولا ده‌وڵه‌ت، واز له سه‌پاندنی باج و سه‌رانه به‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی یه‌كتر ده‌هێنن و ئارامی و دۆخێكی ئاسایی دروست ده‌كه‌ن.
دووه‌م: حكوومه‌تی سه‌فه‌وی به‌ڵێن ده‌دا، كه ته‌واوی خاكی ناوچه نزمه‌كان ڕۆژئاوای ناوچه‌ی زاب به‌جێ ده‌هێڵێ و عوسمانییه‌كانیش ناوچه نزمه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی زنجیره چیاكان، حكوومه‌تی سه‌فه‌وی ده‌بێ ده‌سبه‌رداری ناوچه‌ی شاره‌زوور بێ، به‌ڵێن ده‌دا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئه‌و ناوچه‌یه ناكات، هاوكات عوسمانییه‌كانیش به فه‌رمی شاری محه‌مه‌ره و به‌نداوه‌كه‌ی و دوورگه‌ی خزر و مرسی و خاكی كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی شه‌تولعه‌ره‌ب بۆ ئێران جێ ده‌هێڵێ و سنووری ئاوی نێوان هه‌ردوولایش دیاریی ده‌كرێ.
سێیه‌م: شاندی دانوستاندكاری هه‌ردوولا له‌سه‌ر لیژنه‌ی بچووككراوه بۆ دابه‌شكردنی ناوچه سنوورییه‌كان به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه له كه‌سانی شاره‌زای ئه‌ندازیار و ئه‌فسه‌ر پێك ده‌هێنرێن له ناوچه‌كان بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێ و دووباره سنووری نێوان هه‌ردوولا به وردی ده‌كێشن.
به‌ریتانیا و ڕووسیا ده‌سپێشخه‌رییان بۆ هه‌ردوولا كرد تا ئه‌م ڕێككه‌وتنه واژوو بكه‌ن
چواره‌م: له تیمی هه‌ر لایه‌ك له‌و لیژنانه لایه‌نی دووه‌م زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا باجی قورس به‌سه‌ر لایه‌نی سه‌رپێچیكار ده‌سه‌پێنرێت، هه‌موو ڕێوشوێنێكی سه‌لامه‌تی و ئاسایش و گه‌شت و گه‌ڕانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
پێنجه‌م: حكوومه‌تی عوسمانی، شازاده سه‌فه‌وییه هه‌ڵاتووه‌كان كه له بورسه نیشته‌جێ بوون ڕاده‌ستی سه‌فه‌وییه‌كان ده‌كاته‌وه، سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی تریش كه له ده‌ستی حكوومه‌ته‌كان هه‌ڵاتوون و په‌نایان بۆ حكوومه‌تی دووه‌م بردووه، به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ئهرزڕوومی یه‌كه‌م به یه‌كتر ده‌درێنه‌وه.
شه‌شه‌م: بازرگانانی سه‌فه‌وی ده‌بێ باجی گومرگی ڕاسته‌وخۆ بده‌ن، به‌و كاڵایانه‌ی كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی عوسمانی بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌یبه‌نه‌وه یان ده‌یهێنن.
حه‌وته‌م: حكوومه‌تی عوسمانییه‌كان، مافی سه‌ردان به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشوو بۆ ناوچه ئاینییه پیرۆزه‌كان به هاووڵاتییانی ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی سه‌فه‌وییه‌كان ده‌دات، پێویسته سه‌لامه‌تی ته‌واویان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌شیاویان به‌رانبه‌ر نه‌كرێ، ڕێ به كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سهفهوییهكانیش له ناوچه ئاینییه پیرۆزه‌كان ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاری سه‌ردانكه‌رانی خۆیان بكه‌ن. حكوومه‌تی سهفهوییهكانیش به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییانی عوسمانی كه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك ده‌چنه ناو خاكی سه‌فه‌وییه‌كان ده‌بێ سه‌لامه‌تی و ژیانیان ده‌سته‌به‌ر بكات.
هه‌شته‌م: حكوومه‌تی هه‌ردوولا به هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له دزی و تاڵانی و هێرشی گرووپه چه‌ته‌كانی سنوور و هۆز و نه‌ته‌وه سنوورییه‌كان ده‌گرن، كه ده‌بنه هۆی شكاندنی په‌یماننامه‌كان و سزای توندیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
نۆیه‌م: ئه‌و په‌یماننامه‌یه ته‌واوی خاڵ و ماده‌كانی پێشوویشی تێدا ده‌خرێته كاره‌وه، به تایبه‌ت ڕێككه‌وتنی ئهرزڕوومی یه‌كه‌م، به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ لایه‌ك مافی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه و لێ كشانه‌وه‌ی نییه.
ڕێككه‌وتنه‌كه له ماده‌یه‌كی باس له له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه و هۆز و گرووپه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كات
به‌مشێوه‌یه ڕێككه‌وتنه‌كه دوای دوو مانگ له دانوستاندن له لایه‌ن باڵوێزی ڕووسیا و به‌ریتانیا له هه‌ردوولا وڵات بۆ هه‌ردوولا گوازرایه‌وه و سوڵتان و شا واژوویان له‌سه‌ر كرد و خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هۆی سه‌ره‌كی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه به بڕوای مێژوونووسان بۆ دابه‌شكردنی نه‌ته‌وه و هۆزه‌كانی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات دێ، به‌سه‌ر هه‌ردوو وڵات، بۆ نموونه كاتێك به‌شێكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی سه‌فه‌وییه‌كان و به‌شێكی تری بووه‌ته ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان، ئه‌وانه پێوه‌ندی خزمایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه و هیچ حسابێكیان بۆ سنوور نه‌ده‌كرد و به‌رده‌وامبوون له هاتوچۆی یه‌كتر، ئه‌مه‌یش زۆرجار له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سنووری ئه‌و دوو وڵاته ده‌كوژران و شه‌ڕی لێ ده‌كه‌وته‌وه و به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند و هه‌ردوو لا سوپایان دژی یه‌كتر ده‌جووڵاند.
خاڵی هه‌شته‌می ئه‌و
ڕێككه‌وتنه كه باس له كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات، به چه‌ته ناویان ده‌بات، به ته‌واوی باسكردنه له كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌ن و جۆرجی كه خاوه‌نی ئه‌و خاكانهن و له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه به تاوانبار و لاده‌ر ناوده‌برێن و به ڕێككه‌وتنێكی فه‌رمی ماف به هه‌ردوولا ده‌دا، كه ئه‌و نه‌ته‌وانه كۆمه‌ڵكوژ بكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش به‌ڵا و كاره‌ساتی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌هێنا و له‌شكری هه‌ردوولا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بوونه‌وه و كۆمه‌ڵكوژییان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌دان.