به هۆی یاسا تۆكمه‌كانی فلیپین بۆ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی خێزان، جیابوونه‌وه‌دان قه‌ده‌غه كراوه و دوای ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه، هیچ حاڵه‌تێكی جیابوونه‌وه رووی نه‌داوه.
زۆربه‌ی دانیشتووانی فلیپین، مه‌سیحیی كاسۆلیكین و ئه‌و ئاینه‌یش به هیچ جۆرێك رێ به جیابوونه‌وه نادات، مه‌گه‌ر به مردنی یه‌كێك له دوو هاوژینه‌كه، به‌ڵام بۆ هاوسه‌رگیریی سڤیلی، ڕێ به جیابوونه‌وه دراوه، بۆیه به‌شێكی خه‌ڵك په‌نای بۆ ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه بردووه، كه هاوسه‌رگیرییه‌كه كه‌نیسه دانی پێدا نانێت و به ناشه‌رعی داده‌نرێت، به‌ڵام حكوومه‌تی فلیپین ڕێی پێ داوه، یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه، ده‌توانن جیابوونه‌وه‌ی خۆیان وه‌ربگرن و كه‌سێكی تر هه‌ڵببژێرنه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، جگه له ڤاتیكان و فلیپین، له هه‌موو وڵاتانی دنیا رێ به جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران دراوه، له یاسای باری كه‌سی له فلیپین، پشتگیری كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی ده‌كرێت و به پێی بڕگه 2ـی ماده‌ی 15ی ده‌ستووری گشتی 1987ـی ئه‌و وڵاته، ئه‌وه خراوه‌ته روو هاوسه‌رگیری دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیرۆزه و بنه‌مای خێزانه و ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بیپارێزێت، له 1997ـیش دادگای باڵا پشتگیری ئه‌و ماده‌یه‌ی دووپات كرده‌وه و رای گه‌یاند هه‌ر گومان و ناپاكییه‌ك، ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رده‌وامبوونی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت و دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بڕیاری دا.
له ئاینی ئیسلامیشدا جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران رێ پێدراوه، به‌ڵام به ده‌قی قورئانی پیرۆز "ناپه‌سه‌ندترین حه‌ڵاڵ، جیابوونه‌وه‌یه".