سه‌ره‌ڕای پابه‌ندنه‌بوون به ڕێككه‌وتنی ئه‌ڕزڕوومی دووه‌میش، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان جارێكی تر عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان ده‌هاتنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دووباره ڕێككه‌وتنی تریان ئه‌نجام دا، تا دواجار له 1911 ڕێككه‌وتنامه‌ی تاران و پاشان له ساڵی 1913 پرۆتۆكۆلی ئاستانه (ئیسته‌نبۆل) له نێوان هه‌ردوولا واژووكرا، به پشتبه‌ستن به ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشوو دووباره سنووری نێوان هه‌ردوولا دیاریی كرایه‌وه، لیژنه ته‌كنیكییه‌كان نه‌خشه‌یه‌كی وردی سنووری هه‌ردوولایان خسته به‌رده‌م شاندی دانوستاندكاری نێوان هه‌ردوولا و دواجار به پشتیوانی ئینگلیزه‌كان هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن، به‌مشێوه‌یه هه‌موو جۆره بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕزگاریخوازی كورد له‌ناوبرا، تا دواجار جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له 1914 هه‌ڵگیرسا و كه سه‌ره‌نجام كۆتایی به ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌كان هێنرا.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه‌یه‌یشی كه له نێوان هه‌ردوولا به درێژایی 500 ساڵ له نێوان هه‌ردوولا واژووكرا، جیا له‌وه‌ی هه‌ردوولا خاوه‌نی به‌هێزترین سوپا بوون له ناوچه‌كه، به‌ڵام هیچیان تا دوای ڕووخانی عوسمانییه‌كانیش نه‌یانتوانی به ته‌واوی به‌سه‌ر كوردستان زاڵ بن، ئه‌مه‌یش هۆكارێكی بۆ ورده ورده گه‌شه‌كردنی بیری ناسیۆنالیستی كوردی و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی میرنشینه كوردییه‌كان دژ به داگیركاری عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان له ناوچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكارێكی تریش ئاڵۆزی جیوگرافیای ناوچه‌كانی كوردستان بوو، كه زۆر قورس بوو بۆ له‌شكری هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو وڵاته بتوانن به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و به‌سه‌ری زاڵ بن.
مێژوو دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوولا له دابه‌شكردنی كوردستانیش هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ پشتیوانی ڕووس و ئینگلیزه‌كان له نزیكبوونه‌وه‌ی عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هانی هه‌ردوولایان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی چنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و چیتر شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوانیان به‌رده‌وامی نه‌بێ و به دانیشتن و گفتوگۆی ئاشتیانه كوردستان له نێوان خۆیان دابه‌ش بكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین زیان بوو به‌ر كوردستان ده‌كه‌وت، به درێژایی 500 ساڵ دابه‌شبوونی كوردستان به شه‌ڕ و له نێو ڕێككه‌وتننامه‌كان بووه واقیعێك كه هێزه بیانییه‌كان ڕۆڵی سه‌ره‌كیان تێدا گێڕا.
تا ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دابه‌شكردنی سنوور و ڕێككه‌وتنی نێوان له نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بوو
به‌شێكی ئه‌م ڕووداوانه‌یش كه دابه‌شبوونی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه، پێوه‌ست بوو به فره‌وانخوازی هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وكاتی جیهان كه ڕووسیا و به‌ریتانیا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، بۆیه ماوه ماوه عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كانیان هان ده‌دا، دژی یه‌كتر بكه‌ونه جه‌نگه‌وه و دواجاریش هه‌ر خۆیان ده‌سپێشخه‌رییان بۆ هه‌ردوولا ده‌كرد، تا بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن له نێوانیان دروست ده‌بووه‌وه و ڕێككه‌وتنیان ساز ده‌كرد.
هۆكاری ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌فه‌وییه‌كان له‌لایه‌ن ڕووس و عوسمانییه‌كانیش له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه هاوكاری ده‌كرن، هه‌ریه‌ك له‌م دوو وڵاته‌یش زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندییان بۆ هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و ڕووسیا له ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ركردبوو، به تایبه‌ت كۆمپایانی ڕۆژهه‌ڵاتی هیند به ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر عێراقی ئه‌مڕۆ گرتبوو و زۆرترین قازانجی لێوه ده‌كرد، چونكه له كه‌نداوه‌وه كاتێك كاڵاكان و ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌نگ بۆ له‌نده‌ن ده‌گه‌ڕێنرانه‌وه، به عێراق و له ڕێی وشكایی بۆ كه‌ناراوه‌كانی توركیای ئه‌مڕۆ ده‌گوازرانه‌وه و دواجار به كه‌شتی به‌ره‌و له‌نده‌ن ده‌بران، بۆیه هه‌میشه ئینگلیزه‌كان سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان و ویلایه‌تی به‌سڕه و به‌غدا له ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان بمێنێته‌وه، له هه‌مان كاتیش ڕووسه‌كان ده‌یانه‌ویست گورزێكی گه‌وره‌ی ئابووری له به‌ریتانیا بده‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌فه‌وییه‌كان به پشتیوانی ئه‌وان بتوانن كوردستان و ویلایه‌تی به‌سڕه و به‌غدا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌یش بیانووی ئاینیان به‌كار ده‌هێنا و هانی شیعه سه‌فه‌وییه‌كانیان ده‌دا، كه بۆ ڕزگاركردنی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا تێ بكۆشن، ئه‌وانیش دیوه شاراوه‌كه و خواستی سه‌ره‌كی به‌ریتانی و ڕووسه‌كانیان نه‌ده‌بینی و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌كه‌وتنه جه‌نگه‌وه.
به‌ریتانیا و ڕووسیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هانی هه‌ردوولایان دا له‌سه‌ر كوردستان شه‌ڕ بكه‌ن و له نێوان خۆیان دابه‌شی بكه‌ن
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی تاران و پرۆتۆكۆلی
ئاستانه ئیتر هه‌موو كێشه‌كانی نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان كۆتایی پێ هات، نه‌خشه و سنووری هه‌ردوولا زۆر به وردی دیارییكرا و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ لیژنه ته‌كنیكییه‌كان به درێژایی سنووره‌كه كاریان كرد و هێما و نیشانه و سیمبۆلی سنووریان داچه‌قاند، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پێشڕه‌وییه‌كانی عوسمانییه‌كان له ئه‌وروپا و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر ڤاتیكان و جیهانی مه‌سیحی وای له ڕووس و ئینگلیز و فڕه‌نسییه‌كان كرد، دژی عوسمانییه‌كان جه‌نگی جیهانی به‌رپا بكه‌ن و كۆتایی به ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه بێنن.
پاش ڕووخاندنی عوسمانییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سنووری توركیای ئه‌مڕۆ و عێراق به‌هه‌مانشێوه مایه‌وه له سه‌ره‌تادا، به‌ڵام ڕووس و ئینگلیز و فڕه‌نسییه‌كان هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تا نیازیان ئه‌وه بوو ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد له ناوچه‌كه دروست بكه‌ن، به‌ڵام دواجار به‌هۆی فشاره‌كانی عوسمانییه‌كان، له‌م به‌ڵێنه پاشگه‌زبوونه‌وه و دژی هه‌موو جووڵانه‌وه ڕزگاریخوازه‌كانی كوردیش وه‌ستانه‌وه، كه ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تا به گوێره‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر و دواتر گۆڕانی بۆ لۆزان ده‌ستی پێ كرد.