دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له 11 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 1918 و سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان كه له به‌ریتانیا و ئێرله‌ندا و فڕه‌نسا و ڕووسیا پێكهاتبوون، به‌سه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌ڵمانی و نه‌مساوی هه‌نگاری و ده‌وڵه‌تی عوسمانی و شانشینی بولگاریا، هه‌نگاوه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ دابه‌شكردنی خاكی ژێر ده‌ستی وڵاتانی ناوه‌ندگیر ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌ی به‌لای كورده‌وه‌یش گرنگه دابه‌شكردنه‌وه‌ی خاكی عوسمانییه‌كان بوو، سه‌ره‌تایش ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر واژووكرا و تێیدا ماف به كورد درابوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان دابمه‌زرێنن.
په‌یماننامه‌ی
سیڤه‌ر كه له 10ی ئاب/ئۆگه‌ستی 1920 واژووكرا، به یه‌كه‌م په‌یماننامه داده‌نرێ كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دان به مافه‌كانی گه‌لی كورد نرا و دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیش بۆ كوردستان له ماده‌كانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه جێگیر كرا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه دوای په‌یماننامه‌ی ڤێرسای و كۆنگره‌ی له‌نده‌ن و كۆنگره‌ی پاریس بۆ ئاشتی و كۆنگره‌ی سان ڕیمۆ هاته بوونه‌وه، كه له كۆنگره‌كانی پێشوو به گشتی باس له دابه‌شكردنی خاكی ده‌وڵه‌ته دۆڕاوه‌كان كرا بوو له نێوان هاوپه‌یمانان كه سه‌ركه‌وتنیان له جه‌نگ به ده‌ست هێنا.
شاندی عوسمانیه‌كان بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌لایه‌ن سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌مه‌وه ڕه‌وانه كرابوون كه بریتی بوون له ڕه‌زا تۆفیق و داماد فه‌رید پاشا و ڕه‌شید خاڵس و هادی پاشا، لایه‌نی به‌ریتیانیش جۆرج دیكسۆن گراهام و فڕه‌نسا ئه‌لیكسنده‌ر میلران و ولۆونگاریش له‌لایه‌ن ئیتاڵیاوه به‌شداری دانوستاندنه‌كانیان كرد و گرنگترین بڕیار و ماده‌كانی ناو ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش خۆی له چه‌ند بوارێك ده‌بینیه‌وه كه له خواره‌وه به وردی باسیان ده‌كه‌ین.
په‌یماننامه‌كه مافی سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی بۆ كورد تێدا جێگیر كرا
شانشینی حیجاز، به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه به ڕووبه‌ڕی دوو ملیۆن و 260 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا شانشینی حیجاز دروست ده‌كرێ، كه پێشتر له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان به ویلایه‌تی حیجاز ناوی ده‌برا و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموون و سه‌رپه‌رشتی به‌ریتانیا، ئه‌رمینیا به ڕه‌سمی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دانی پێدا ده‌نرێ و له ماده‌كانی 88 و 93 به ڕووی باس له‌وه كرا بوو.
ڕاپرسی بۆ دیارییكردنی چاره‌ی خۆنووسینی كورده‌كان له ناوچه‌ی كوردستان ده‌رده‌كرێ، ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی ماده‌ی 62 و 64ی ڕێككه‌وتنه‌كه یه‌كلایی كرا بووه‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ دیارنه‌بوونی سنووری سیاسی و كارگێڕی ناوچه‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ساڵی 1919یش له كۆنگره‌ی پاریس بۆ ئاشتی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز ناوی ده‌هێنرا، به‌ڵام دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه و به‌ستنی په‌یماننامه‌ی لۆزان، سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ی به كورد درا بوو له ڕێككه‌وتنی سیڤه‌ر هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و تا دواتر له 1926 سنووری نێوان عێراق و توركیای ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر نه‌خشه دیارییكرا و ئیتر به هیچ جۆرێك دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورده‌كان نه‌هاته‌وه نێو باس و خواسی هاوپه‌یمانان و عوسمانییه‌كان و تا ئێسته‌یش ئه‌م دۆخه به‌رده‌وامی هه‌یه.
له ڕووی داراییه‌وه هاوپه‌یمانان زاڵبوونی ته‌واوی خۆیان به‌سه‌ر سه‌رچاوه داراییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕاگه‌یاند و له ژێر سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانان بودجه و خه‌رجی و داهاته‌كانی عوسمانییه‌كان كۆ ده‌كرایه‌وه، باجێكی زۆر خرایه سه‌ر عوسمانییه‌كان، به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژی هاوپه‌یمانان و ده‌بوو قه‌ره‌بووی وڵاته براوه‌كان بكات، له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌یش، ئه‌وكات ژماره‌ی سه‌ربازانی عوسمانی 50 هه‌زار و 700 سه‌رباز بوو، به‌ڵام دووباره پێداچوونه‌وه بۆ كه‌رتی سه‌ربازی كرا و له ژێر ده‌ستی هاوپه‌یمانان مایه‌وه.
كوردستان هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌و ڕێككه‌وتنه به ته‌واوی سنووره‌كانی خۆی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، به‌ڵام دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد به مانای سه‌ره‌تای گه‌یشتن بوو به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ڕزگاربوون له كۆت و به‌ندی 500 ساڵه‌ی عوسمانییه‌كان و شه‌ڕی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ سه‌فه‌وییه‌كان له‌سه‌ر خاكی كوردستان، كه هه‌مووكات زۆرترین زیان به كورده‌كان ده‌كه‌وت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا دوای ئه‌و په‌یماننامه‌یه وایكرد هاوپه‌یمانان له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی سیڤه‌ر به كوردیان دابوو، په‌شیمان ببنه‌وه و هیچ جۆره ڕاپرسییه‌ك بۆ دیارییكردنی سنووری كارگێڕی و جوگرافی كوردستان ئه‌نجام نه‌درا.
به‌هۆی خیانه‌تی هه‌ندێ هۆزی كورد و پیلانگێڕی ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا توانرا دواجار ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه
توركه‌كان به یارمه‌تی به‌شێك له سه‌رۆك هۆزه به‌كرێگیراوه‌كانی كورد، ناوی كوردیان له دانوستاندنه‌كان سڕییه‌وه و كوردیان به توركی چیایی ناوده‌برد، بۆ ئه‌مه‌یش چه‌ند سه‌رۆك هۆزێكیان برده پاریس و له‌گه‌ڵ شاندی هاوپه‌یمانان گفتوگۆیان پێ كردن، وه‌كو نوێنه‌ری كورد، كه سه‌رۆك هۆزه‌كان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان توركن و ده‌یانه‌وێ به‌شێك بن له خاكی توركیا و به هیچ جۆرێك پێویستیان به سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له توركیا نییه، ئه‌مه‌یش وایكرد هاوپه‌یمانان ده‌سكه‌وتی زیاتر له تورك وه‌ربگرن و كوردیش بكه‌ن به قوربانی و دۆخه‌كه‌یش تا ئێسته وه‌كوخۆی ماوه‌ته‌وه.