به‌گوێره‌ی راپۆرتی وه‌رزیی بزاوتی پشكه‌كانی كۆمپانیای تویته‌ر، ده‌ركه‌وتووه كه له ئێسته‌دا پشكه‌كانی شازاده و ملیاردێری سعوودی وه‌لید بن ته‌ڵاڵ بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود له‌و كۆمپانیایه‌دا، له پشكه‌كانی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه جاك دۆڕسی زیاتره.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه وه‌لید بن ته‌ڵاڵ ئێسته خاوه‌نی نزیكه‌ی 34.9 ملیۆن پشكه له تویته‌ردا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه پشكه‌كانی دۆڕسی كه خۆی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه‌یه، بریتییه له 21.86 ملیۆن پشك.
پێشتر له ساڵی 2011 وه‌لید بن ته‌ڵاڵ رای گه‌یاندبوو كه ئه‌و به بڕی 300 ملیۆن دۆلار ده‌ستی كردووه به وه‌به‌رهێنان له‌ناو پشكه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌دا.
ئه‌گه‌رچی پشكه‌كانی ئه‌و شازاده سعوودییه له ئێسته‌دا له هی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه زیاترن، به‌ڵام هێشتاش ئه‌و له پێگه‌ی یه‌كه‌می خاوه‌نداریكردن له زۆرترین پشكی كۆمپانیاكه نییه، چونكه ئیڤان و‌لیامز خاوه‌نی 46.56 ملیۆن پشكه له كۆمپانیاكه‌دا كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته رێژه‌ی %6.9ی كۆی پشكه‌كانی تویته‌ر.
جێی ئاماژه‌یه، به هۆی زیادبوونی پشكه‌كانی له كۆمپانیاكه‌دا، له ئێسته‌دا ئه‌و شازاده و ملیاردێره سعوودییه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه دۆڕسی له پۆسته‌كه‌ی خۆی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تویته‌ر دوور بخاته‌وه و كه‌سێكی تر له شوێنی ئه‌و دابنرێت.