سه‌ربازێكی كۆری له سه‌روه‌ختی جه‌نگی دنیایی دووه‌مدا، به شێوه‌یه‌كی سه‌یر و به هۆی به دیلگیرانی، شه‌ڕی بۆ سوپای چوار وڵاتی جیاواز له وڵاته‌كه‌ی خۆی كردووه.
یانگ كیۆنگۆنگ، ئه‌و سه‌ربازه كۆرییه له سێـی ئاداری 1920ـدا له دایك بووه، سه‌ربازێكی كۆری بووه و له سه‌روه‌ختی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، له ریزه‌كانی سوپای ئیمپراتۆری ژاپۆنی شه‌ڕی كردووه، دواتر به دیل گیراوه و له ریزه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیای نازی شه‌ڕی كردووه، پاشان له ریزه‌كانی ئه‌و سوپایهیشدا به دیل گیراوه و ئینجا شه‌ڕی بۆ سوپای سووری رووسیا كردووه و دواجاریش له ریزه‌كانی ڤێرماختی ئه‌ڵمانی نازیی (ڤیڕماخت: هێزی به‌رگری، ناوی سوپای یه‌كگرتووی ئه‌ڵمانیا بووه له ساڵانی 1935 تا 1945) جه‌نگاوه.
یانگ، له 1938 و له 18 ساڵاندا ده‌چێته ریزی سوپای ئیمپراتۆری ژاپۆن، ئه‌و كاته‌ی كۆریا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ژاپۆندا بووه، له سوپای كۆنتۆنگ بووه‌ته سه‌رباز بۆ جه‌نگان دژی سوپای یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، له شه‌ڕی خالخلین گۆل كه به شكستی ژاپۆنییه‌كان كۆتای هات، به دیل گیرا و گواسترایه‌وه سه‌ربازگه‌ی گیراوان، دواتر هه‌ر له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا چووه‌ته ریزی سوپای سووره‌وه بۆ جه‌نگان له دژی نازییه‌كان، به‌ڵام له شه‌ڕی خاركێف له ئۆكراین له ساڵی 1934دا به دیل ده‌گیرێت، پاشان ده‌چێته ریزی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای نازی و گواسترایه‌وه بۆ فڕه‌نسا، كه ئه‌وكات هیتله‌ر داگیری كردبوو، له نۆرماندی و له 1944، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به دیلی ده‌گرن و ده‌یگوازنه‌وه گرتووخانه‌ی به‌دیلگیراوانی شه‌ڕ له به‌ریتانیا، دواتر ده‌برێته ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر له‌وێ ئه‌و سه‌ربازه له حه‌وتی ئه‌پرێلی 1992ـدا كۆچی دوایی كردووه.