كۆریای باكور به وڵاتێكی داخراو به ڕووی دنیا داده‌نرێ و كه‌مترین زانیاری له‌باره‌ی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه دیكتاتۆرییه تونده‌ی كه له‌لایه‌ن كیم جۆنگ ئۆنگی سه‌رۆكی ئێسته‌ی كۆریای باكور پێڕه‌و ده‌كرێ كه ده‌سه‌ڵات له باوكه‌وه بۆ كوڕ ده‌مێنێته‌وه.
وێنه‌گرێكی ئه‌ڵمانی سه‌ردانی كۆریای باكوری كردووه و چه‌ندان گۆشه‌ی جوان و زیندوویه‌تی ژیان و نه‌رم و سه‌رنجڕاكێشی له وڵاته‌كه تۆمار كردووه كه هه‌موو خه‌ڵك وا ده‌زانن به زه‌بری ئاگر و ئاسن وڵاته‌كه به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئه‌وه‌ی له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ، پێچه‌وانه‌ی قسه و باسه‌كانه كه ده‌گوترێ له كۆریا خه‌ڵكی له‌وپه‌ڕی خراپیدا ده‌ژین و ژیان زۆر ناخۆشه و له ژێر زوڵم و زۆر و سته‌می زۆردان، به‌پێچه‌وانه‌وه وێنه‌كان خه‌نده و پێكه‌نین و خۆشگوزه‌رانی و خۆش ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته پێشان ده‌ده‌ن.
ئه‌و وێنه‌گره ئه‌ڵمانیایییه ناوی "مارتن فۆن دین دریسك"ه و سه‌ردانی پیۆنگیانگی پایته‌ختی كۆریای باكوری كرد و ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ له‌وێدا مایه‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و له مانگی ئاب/ئۆگستسی 2014 ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ئێسته بڕیاری دا ئه‌و وێنانه‌ی كه گرتوونی بڵاویان بكاته‌وه.
ئه‌و وێنه‌گره ده‌ڵێ، هه‌شت ڕۆژ به ئازادی له وڵاته‌كه سووڕاینه‌وه، به‌ڵام چاودێرێكی حكوومه‌ت به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵماندا بوو، هاوكات ڕێگه‌یان دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی خه‌ڵك و كه‌ناراوه‌كان بگرم، یه‌كێك له وێنه‌كان له‌لایه‌ن چاودێری حكوومه‌ته‌وه پێم گوترا كه ڕاسته‌وخۆ بیسڕمه‌وه، به‌ڵام به گوێم نه‌كرد و نه‌مسڕییه‌وه.