بێژه‌رێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له به‌رنامه‌یه‌كدا ڕاسته‌وخۆ میوانه‌كه‌ی ئاماده كردووه و ئاگری تێبه‌ر ده‌دات، له‌ولاوه‌ش ئاگركوژێنه‌وه ئاماده‌یییان هه‌یه و ده‌ست به كوژاندنه‌وه‌ی میوانی بێژه‌ره‌كه ده‌كه‌ن كه له په‌خشی ڕاسته‌وخۆ قسه ده‌كات و له‌لایه‌ن بێژه‌ره‌كه‌وه ئاگری تێبه‌ر ده‌درێت.
ڕووداوه‌كه له به‌رنامه‌یه‌كی كۆمیدی و به ئه‌نقسه‌ت ئه‌نجام ده‌درێ و دوو ڕۆژ پێش ئێسته له كه‌ناڵێكی كوێتی بڵاو ده‌بێته‌وه، بێژه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه به‌نزین به میوانه‌كه‌یدا ده‌كات و دواتر ئاگری تێبه‌ر ده‌دات.
بێژه‌ره‌كه ناوی جاسم ره‌جه‌به و به‌رنامه‌كه‌شی كۆمیدی و سه‌ركێشییه، دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له میوانه‌كه‌ی به‌رده‌دات، به خێرایییه‌كی یه‌كجار زۆر ئاگر ته‌واوی جه‌سته‌ی داده‌پۆشێت و دواتر ئاگركوژێنه‌وه‌كان ده‌كه‌ونه گیانییه‌وه و ئاگره‌كه ده‌كوژێننه‌وه.