چینییەكان پێشوازییەكی شاهانە لە تێڤێز دەكەن

:: AM:11:44:23/01/2017 ‌

چەند رۆژێك پێش ئێستا كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی گەیشتە وڵاتی چین بۆ ئەوەی لە خولی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لە ریزی یانەی شینگهای شینهوای دەست بە یاریكردن بكات.

مانگی رابردوو یانەی شینگهای شینهوای بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ تێڤێزی تەمەن 32 ساڵ ئیمزا كردبوو، بەهای گرێبەستەكەش 84 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە چینییەكە كەوتبوو.

تێڤێز لەكاتی گەیشتنی بە فڕۆكەخانەی شینگهای، لەلایەن سەدان هاندەری تۆپی پێی چین و یانەی شینگهای پێشوازی لێ كرا و وەك پاشایەك هەڵسوكەوتی لەگەڵ كرا.

تێڤێز بە ئیمزاكردنی ئەم گرێبەستە لەگەڵ یانەی شینگهای شینهوای، بووە خاوەنی شەشەمین گرانترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێی جیهان دوای پۆڵ پۆگبای فڕەنسی، گاریس بێڵی ویڵزی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی و نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی.

جێی باسە گرێبەستەكەی تێڤێز لەگەڵ یانەی شینگهای شینهوای بۆ ماوەی 2 ساڵە و بۆ هەر مانگێكیش لەبەرامبەر یاریكردن لە خولی تۆپی پێی چین بڕی 753 هەزار دۆلار لە یانەكە وەردەگرێ.











وشە - ئامانج ئه‌كره‌م