توانا ئه‌مین /37 ساڵ/ له‌دایكبووی سلێمانی. له چیرۆكنووسه هه‌ره دیاره‌كانی نه‌وه‌ی پاش نه‌وه‌تی وێژه‌ی كوردییه و ئێسته له سوێد نیشته‌جێیه. خاوه‌نی ده‌یان كتێبه له وه‌رگێڕان و نووسین. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه”دا، جیا له بابه‌تی نووسین، ئاشنای به‌شێك له دنیابینیی ئه‌و ده‌بین.
عه‌شق یان هاوڕێیه‌تی؟
هیچیان، خۆشه‌ویستی.
گۆشه‌گیریی یان تێكه‌ڵبوون؟
بۆ نووسین گۆشه‌گیریی، بۆ ژیان تێكه‌ڵبوون.
خوێندنه‌وه‌ی زۆر یان ئه‌زموونی زۆر؟
خوێندنه‌وه‌ی باش و ئه‌زموونی زۆر.
سه‌فه‌ر چی به مرۆڤ ده‌به‌خشێ؟
له‌وانه‌یه عه‌قڵی بداتێ و دڵی لێ بستێنێت.
ده‌وڵه‌مه‌ندیی و هه‌ژاری چین؟
دوو سه‌رئێشه‌ی گه‌وره‌ن.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتت هه‌بێت هه‌ندێك شت له دنیادا نه‌هێڵی، ئه‌وانه چین؟
زه‌واج.
چی به چاره‌سه‌ر بۆ ته‌واوبوونی كێشه‌كانی مرۆڤایه‌تیی ده‌زانی؟
كێشه مه‌رجی ئۆنتۆلۆجییانه‌ی مرۆڤ و وزه‌ی ژیانه، هه‌ر مرۆڤ خۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. كێشه نه‌بێ ژیان ده‌وه‌ستێت.
موزیك یان سینه‌ما چێژێكی زیاترت پێ ده‌ده‌ن؟
موزیك، پیاسه‌یه‌ك له ته‌مدا هه‌موو فیلمی دنیا بۆ من دێنێت، كه ئه‌وه ده‌ڵێم تا پاریش هه‌فته‌ی چوار پێنج فیلمی جوانم ته‌ماشا ده‌كرد، دوایی سه‌یرم كرد هه‌موو ده‌رهێنه‌رێك كه‌موكورتی و نه‌خۆشییه‌كانی خۆی ده‌كات به فیلم، وه‌ك چۆن هه‌موو نووسه‌رێك هه‌ر ئه‌وانه ده‌كات به كتێب.
ژنێكی جوان و نه‌زان یاخۆ ژیر و ناشیرین؟
بژارده‌ی سێیه‌میان، ئه‌وه‌ی له پرسیاره‌كه‌دا نییه: ژنێكی جوان و ژیر.
حه‌زت ده‌كرد ببیت به چی كه نه‌تتوانیوه یا ڕێك نه‌كه‌وتووه؟
به بیرم بێت هیچ حه‌زێكم نه‌بووه و نییه، ته‌نیا ده‌مه‌وێ خۆم بم.
ئه‌و زمانانه‌ی پێت خۆش بوو بیانزانی؟
عیبریی.
چی دڵخۆشت ده‌كات، ئه‌ی چی خه‌مبار؟
ژنی سك‌پڕ و منداڵی ساوا دڵخۆش و ئازاردانی ئاژه‌ڵ خه‌مبارم ده‌كات.
سێ فه‌یله‌سووف، بیرمه‌ندی دڵخوازت؟
شۆپنهاوه‌ر، شۆپنهاوه‌ر، شۆپنهاوه‌ر.
سێ شاعیری دڵخوازت؟
رامبۆ، سوهراب، گۆران.
سێ ڕۆماننووس، چیرۆكنووسی دڵخوازت؟
میگێل دی ئۆنامۆنۆ، كازانتزاكیس، هێرمان هێسه.
ناوی چه‌ند كتێبێك كه هه‌رده‌م له خه‌یاڵتن؟
ماڵباتی باسكاڵ دوئارتێ، دیوانی گوننار ئێكێلۆف، شاره نه‌بینراوه‌كان.
له كۆتادا، ژیان یان مه‌رگ؟
یان مه‌رگێك بێ ژیان، یان ژیانێك بێ مه‌رگ.
وشه/ دیمانه - ژیار ئه‌سوه‌د