ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ئه‌وه‌ی كاری ده‌ست ناكه‌وێت یان داهاته‌كه‌ی به‌شی ناكات، روو له كڕینی تاكسی ده‌كات، ئه‌و دۆخه وای كردووه شه‌قامه‌كان پڕ بن له تاكسی و شوفێرانی تاكسی به خێرایی له شه‌قامه‌كان بسووڕێنه‌وه و راوه نه‌فه‌ر بكه‌ن. بێسه‌روبه‌ری ئیشه‌كه و رێكنه‌خستی پیشه‌كه وای كردووه كاسبییه‌كه‌ی سست و كه‌مداهات بێت.
ئه‌گه‌ر له هه‌ر شه‌قامیكی هه‌ولێر بۆ ساتێك سه‌رنج بده‌یته ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به شه‌قامه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن یان له گۆشه و كه‌ناری بازاڕ و شوێنه بازرگانییه‌كان بڕوانی، ئه‌وا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێكی به‌رچاوی ئۆتۆمبێله‌كان تاكسین.
به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی كار و دانه‌مه‌زراندن وایان كردووه خه‌ڵكێكی زۆر روو له كڕینی تاكسی بكه‌ن.
"له به‌یانییه‌وه ته‌نیا دوو هه‌زار دینار ئیشم كردووه." ئه‌وه گوته‌ی محه‌مه‌د ره‌حمانی شوفێر تاكسییه كه ماوه‌ی پێنج مانگه تاكسی كڕیوه. محه‌مه‌د ساڵی 2015 به‌شی عه‌ره‌بی زانكۆی ته‌واو كردووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كارێك نه‌بووه بیكات، به ناچار تاكسییه‌كی كڕیوه به‌ڵكو وه‌ك گه‌نجێك چیتر ده‌ست بۆ دایك و باوكی پان نه‌كاته‌وه.
شوفێرانی تاكسی خه‌می جیاوازیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی به پیشه شوفێر تاكسین، خه‌مه گه‌وره‌كه‌یان ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌سێك رووی له تاكسی كردووه و بازاڕیان نه‌ماوه و ئه‌وانه‌ش كه پیشه‌ی تریان هه‌یه، ده‌ڵێن له ناچارییان تاكسی لێ ده‌خوڕن.
له‌سه‌ر شه‌قام ویستمان ژماره‌یه‌ك تاكسی رابگرین و شوفێره‌كانیان بدوێنین. كامه‌ران حه‌یده‌ر كه مامۆستایه و تاكسیشی پێیه، له ته‌نیشتمان ستۆپی كرد و گوتی، "ده‌چێته كوێ بتگه‌یه‌نم"، گوتم "رۆژنامه‌نووسم و له وه‌ڵامی هه‌ندێك پرسیار ده‌گه‌ڕێم." ئه‌و كوڵی دڵی خۆی هه‌ڵڕشت و گوتی، "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت مووچه‌كه‌ی له كاتی خۆیدا به ته‌واوی پێ دابام، هه‌رگیز حه‌زم نه‌ده‌كرد كاری تاكسی بكه‌م و ئه‌وه‌ی ئێسته پێی به‌ڕێ ده‌چم له راستیدا پیشه‌ی مامۆستایه‌تیم نییه، به‌ڵكو تاكسییه و له خوا به‌زیاد بێت رۆژانه داهاتێكم هه‌یه."
هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنی قسه‌كانمان و رۆیشتنی تاكسییه‌كه، خێرا تاكسییه‌كی تر بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له ئۆتۆمبێله‌كانی پشت خۆی بێت، له به‌رده‌ممان راوه‌ستا. ئه‌و دیمه‌نه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێك بێت بۆ من زۆرترین شوفێر تاكسی بدوێنم، ئه‌وا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ش بوو شوفێره‌كان له گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ر كێبه‌ركێیانه و به گومانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕی كرێ له‌گه‌ڵ شوفێر تاكسییه‌كانی تر رێك نه‌كه‌وتووم، له به‌رده‌مم راده‌وه‌ستان تا به هه‌ر نرخێك بێت بۆ شوێنی مه‌به‌ست بمگوازنه‌وه.
شوفێرانی تاكسی زۆربه‌یان جگه له ته‌نگژه‌ی دارایی، باسیان له‌وه ده‌كرد كه ساڵانی پێش 2014 عه‌ره‌به‌كان و گه‌شتیاره‌كان زۆر بوون و قه‌ت بێ نه‌فه‌ر له شه‌قام نه‌ده‌سووڕانه‌وه. یه‌كێكیان گوتی له ساڵی 2013 هیچ رۆژێك له 120 هه‌زار دینار كه‌متری داهات نه‌بووه، كه‌چی ئێسته به هه‌فته‌یه‌ك ئه‌وه‌نده داهاته‌ی نییه، یه‌كێكی تریش ده‌یگوت داهات بۆ نیوه دابه‌زیوه.
له كوردستان هێشتا كاری تاكسی رێك نه‌خراوه و جۆرێك پاشاگه‌ردانی له گواستنه‌وه‌ی تاكسیدا هه‌یه. عه‌بدوڵا كه‌ریم سه‌رۆكی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه ئه‌وانیش ئاگاداری دۆخه‌كه‌ن و به هاوكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و گواستنه‌وه ده‌یانه‌وێت رێكی بخه‌ن.
ئه‌و باسی له‌وه كرد كه له به‌رنامه‌یاندایه تا‌كسیی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شار جیا بكه‌نه‌وه و دوو ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌م دواییانه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌زامه‌ندی پیشان داوه. به گوته‌ی عه‌بدوڵا كه‌ریم، له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی له هێڵی ده‌ره‌وه‌ی شار كار بكات، ئه‌وا بۆی نییه له ناو شار نه‌فه‌ر بگوازێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌شی ئه‌وانه‌ی ناو شار له ده‌ره‌وه كار ناكه‌ن.
به بۆچوونی سه‌رۆكی سه‌ندیكای گواستنه‌وه، پێشتر حكوومه‌ت مۆڵه‌تی گشتی نه‌ده‌دایه كه‌سێك پێشه‌ی تری هه‌بێت، به‌ڵام ئێسته فه‌رمانبه‌رانیش مۆڵه‌تی گشتییان هه‌یه و ئه‌وه‌ش وای كردووه هه‌موو كه‌س بتوانێ تاكسی لێ بخوڕێت.
دوایین ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك رائید فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ "وشه" خستیه ڕوو، بریتییه له 661 هه‌زار و 645 ئۆتۆمبێل و له‌و ژماره‌یه‌ش 41 هه‌زار و 570 ئۆتۆمبێلیان تابلۆكانیان ره‌نگ سووره كه تاكسی و پاسه‌كان ده‌گرێته‌وه. به‌و پێیه سه‌رووی 6%ی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگا تاكسین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی سێ ساڵه تووشی جۆرێك ته‌نگژه‌ی دارایی بووه، به‌ڵام هێشتا هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ كوردستان به‌رده‌وامه. فازڵ حاجی ده‌ڵێت ئه‌ركی پۆلیس تۆماركردنی ئۆتۆمبێله و چه‌ند ئۆتۆمبێل له سنووره‌كان بێته كوردستان، ئه‌وان تۆماری ده‌كه‌ن و زۆری و كه‌مییه‌كه پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه هه‌یه. ئه‌و روونی كرده‌وه تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و تاكسی له ساڵانی 2015 و 2016 به‌راورد به ساڵانی پێشتر، دابه‌زیوه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و دۆخه دارایییه‌یه.