به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌مای هه‌ولێر، له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیاندا دیدارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشن له هه‌ولێری پایته‌خت ساز ده‌كه‌ن، له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا خه‌ڵات به‌سه‌ر فیلمه به‌شداربووه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ.
له ڕۆژانی 26 تا 29ی مانگی تشرینی دووه‌م، یه‌كه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌مای هه‌ولێره‌وه ساز ده‌كرێ، تێیدا 17 وڵاتی دنیا به 50 كورته فیلمه بیانی و كوردییه‌كانه‌وه به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی تشرینی دووه‌م پشتیوان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌مین دیداری كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشن له هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م دیداره له كوردستان و دنیا زۆر تایبه‌تمه‌ند و جیاواز ده‌بێت، چه‌ندان كار و به‌رهه‌می تازه‌ی كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی كه به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێرن، له‌م فێستیڤاڵه به‌شدار ده‌بن. هه‌روه‌ها جگه له نیشاندانی فیلم، سێ پانێڵی تایبه‌ت له‌سه‌ر سینه‌مای ئه‌نیمه‌یشن و گرینگییه‌كانی له هه‌موو ڕووه‌كانی ژیانه‌وه ساز ده‌كرێت.
له كۆتا ڕۆژی دیداره‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
له‌م دیداره‌دا كه بۆ كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشن ساز ده‌درێ، له‌لایه‌ن دادوه‌رانی كورد و بیانییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ فیلمه‌كان ده‌كرێ و له كۆتا ڕۆژی دیداره‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، كه بریتین له خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیلم، باشترین بیرۆكه، باشترین ده‌رهێنه‌ری جێبه‌جێكار و باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی.
شاخه‌وان مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هونه‌ریی سینه‌مای هه‌ولێر، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له گرنگی فیلمی ئه‌نیمه‌یشن كردووه و ده‌ڵێ: فیلمی ئه‌نیمه‌یشن هونه‌رێكی تازه‌یه و له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كان گرنگی پێ ده‌درێت، پانتاییه‌كی فراوان له گرنیپێدان و ڕووناكی خستنه‌سه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
زیاتر دەڵێ: ئێمه‌ش وه‌ك كورد گرنگییه‌كی باشمان به بواره‌كه داوه و پێشتریش به چه‌ند كورته فیلمێك سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و به‌رچاومان له فێستیڤاڵه‌كان به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌م دیدارهشمان كه نموونه و هاوتای نییه له ناوچه‌كه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ده‌مانه‌وێ گرنگیی زۆر زیاتر به‌و بواره گرنگه‌ی سینه‌ما و فیلم بده‌ین.
وشه/ گه‌رمیان گلی