زۆرێك له توێژینه‌وه‌كان پێشتر ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه زۆر دانیشتن زیانی زۆری هه‌یه و زیان به بڕبڕه‌ی پشت و ئێسكه‌په‌یكه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، ئێسته توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكا سه‌لماندوویه‌تی كه زۆر دانیشتن ده‌بێته هۆی خێراكردنی پرۆسه‌ی پیربوونیش.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆر دانیشتن ده‌بێته هۆی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له ترشی ناوه‌كی مرۆڤ، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش پێوه‌ستن به ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیربوون و كاریگه‌ری نه‌رێنی خراپیان بۆ سه‌ر پێستی مرۆڤ ده‌بێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هه‌زار و 500 ئافره‌ت كه ته‌مه‌نیان له نێوان 64 و 65 ساڵیدایه خراونه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه 10 سه‌عات دانیشتوون و كه‌م جووڵه‌یان كردووه، ئه‌وان به‌شێك له ترشی ناوه‌كیان كه كار ده‌كات بۆ پاراستنی پێست و جه‌سته، گۆڕانكارییان تێدا دروست ده‌بێ و ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئه‌و پارێزبه‌ندییه و مردنی خانه‌كانی پێست و ده‌ركه‌وتنی لۆچ و چرچی پێست و خێرا پیربوون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان دانیشتن و ڕۆیشتن و دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان و نه‌هێشتنی زیادی كێشی له‌ش و ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌لایه‌نی كه‌م ڕۆژانه 30 خوله‌ك، ڕۆڵی كارا ده‌بینن له چالاكبوونی خانه‌كانی جه‌سته و زیندوومانه‌وه‌یان و درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن.