کۆمپانیای سامسۆنگ بەفەرمی کێشەکانی گالاکسی حەوتی ئاشکرا کرد

:: PM:01:56:23/01/2017 ‌
کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرای کرد هۆکاری سەرەکی ئەو کیشەیەی تووشی مۆبایلی جۆری گالاکسی نۆت حەوت ببوو،  پێوەندی بە باترییەکەوە هەبووە و خودی مۆبایلەکە هیچ کێشەیەکی نییە.

بڕی زیانەکانی ئەو کێشەیە دەگاتە پێنج ملیار دۆلار. بە گوتەی سامسۆنگ باترییەکان خۆی دروستی نەکردووە و لەلایەن کۆمپانیایەکی تر بەرهەم هاتووە و پیشتریش ئەو بەرهەمهێنانە بە رێککەوتن لەگەڵ سامسۆنگ ئەنجام دراوە.

کۆمپانیاکە نەیشاردەوە کە سامسۆنگ رۆڵی هەبووە لەوەی ئەو جۆرە باترییەی بۆ بەرهەم بێنیت. ساڵی رابردوو دوای ئەوەی سامسۆنگ نوێترین مۆدێلی گالاکسی خۆی بە ناوی نۆت حەوت خستەبازاڕەوە ئاشکرا بوو، ئەو مۆدێلە لە باترییەکەیدا کێشەی هەیە و لە چەندین شوێنی جیاوازی جیهان مۆبایلەکان تەقینەوە و ئەمەش وای کرد کۆمپانیاکە خێرا بڕیاری کشانەوەی بەرهەمەکانی بدات.

گالاکسی بە رەکابەری سەرەکی ئایفۆن هەژمار دەکرێت و دوای ئەوەی گالاکسی تووشی ئەو کیشەیە بوو پێگەی ئایفۆن لە دنیای مۆبیالدا بەهیزتر بوو.

سەرچاوە/رادیوفردا


وشە - سلێمان تاشان