یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كانی دنیا له‌ڕووی بۆدی و بزوێنه‌ره‌وه ئۆتۆمبێلی لێگزسه، كۆمپانیاكه ئه‌مڕۆ نوێترین جۆری ئاشكرا كرد كه به‌نیازه ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه و دنیای پێ سه‌رسام بكات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی لێگزس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای لێگزس ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2020ی جۆری "LC Inspiration Series"ه‌وه نمایش كرد كه ئێسته له پێشانگاكاندا ده‌بینرێت و یه‌كێكه له جوانترین به‌رهه‌مه‌كانی لێگزس كه خاوه‌ن بۆدییه‌كی گه‌وره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزه.
لێگزس جوانترین دیزاینی لەم بەرهەمەدا بەکارهێناوە لەگەڵ بەهێزترین بزوێنەر
ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێلێكی زۆر ناوازه‌یه و خاوه‌ن هێزێكی زۆره و كێشێكی قورسی هه‌یه و له‌ڕووی بۆدیشه‌وه زۆر به پته‌وی دروست كراوه، ئه‌مه‌یش وای كردووه دوای هه‌ڵسه‌نگاندن له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ئۆتۆمبێل متمانه‌یه‌كی باشی پێ ببخه‌شن و به یه‌كێك له ئۆتۆمبێله سه‌لامه‌ته‌كانی دابنێن.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، لێگزسی نوێ جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر خاوه‌ن هێزێكی زۆره و بزوێنه‌رێكی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌شت پستۆنه و كێشی بۆدییه‌كه‌یشی حه‌وت هه‌زار پاوه‌نده، جگه له‌وه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئاشكرا نه‌كردووه و له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هیچ شتێكی نه‌گوتووه.
لێگزس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه ناوازه‌كان، لیگزس كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و له ساڵی 1898 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێكی بازرگان به‌ناوی "ئیجی تۆیۆدا" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته "ناگۆیا" له ژاپۆن و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می به‌هێز ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.