به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ئاشكراى كرد، باندێكی فرتوفێڵی ئۆتۆمبێل گیران كه له سێ كه‌س پێك هاتوون و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى باندهكهن كوردن.
پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى كانوونى دووه‌م راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، شه‌وی ڕابردوو له چالاكییه‌كدا توانراوه تۆمه‌تبارانی چه‌ند دیارده‌یه‌كى فرتوفێڵ بگیرێن.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى پۆلیسى سلێمانى، له ئه‌نجامى تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌كی یاسایی هاووڵاتییان له به‌رامبه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی فرتوفێڵی مامه‌ڵه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ناو پارێزگاى سلێمانی، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌نجام دراوه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى پۆلیس، بانده‌كه له سێ كه‌س پێك هاتووه و چه‌ندان مامه‌ڵه‌ی نایاسایی‌یان ئه‌نجام داوه و هه‌ستاون به فرتوفێڵكردن له هاووڵاتییان و لێسه‌ندنی ئۆتۆمبێله‌كانیان.
پۆلیسى سلێمانى ئاشكراى كردووه، زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و بانده خه‌ڵكى شارى سلێمانین و پێشتر به‌تاوانى جۆراوجۆر گیراون.