به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، تیرۆریستانی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هه‌ستان به ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ری كاره‌بای هه‌ریه‌كه له شاره‌دێیه‌كانی قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولای سه‌ر به خانه‌قین.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د ره‌حیم به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په به "وشه"ی راگه‌یاند، كه رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌ر له خۆرهه‌ڵاتن بووه و به هۆیه‌وه له ئێسته‌دا هه‌ردوو شاره‌دێیه‌كه و زیاتر له 60 گوندی ده‌وروبه‌ریان بێ كاره‌بان.
ره‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه داعش یه‌كه‌م جاری نییه ئه‌و تاوه‌رانه ده‌ته‌قێنێته‌وه و ساڵی رابردووش هه‌شت تاوه‌ری كاره‌بای ناوچه‌كه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا عه‌مید عیرفان حه‌مه‌خان به "وشه"ی راگه‌یاند، كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه، سوود له ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین وه‌رده‌گرن و له‌وێوه دزه ده‌كه‌نه ناوچه‌كه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و تاوه‌رانه‌ی كه به‌رده‌وام داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌یانته‌قێنێته‌وه، هی كاره‌بان و سه‌رچاوه‌ی كاره‌باكه‌شیان له وڵاتی ئێرانه‌وه‌یه.
گه‌رمیان- سه‌بری هۆرێنی