له ویلایه‌ته‌كانی باشووری ئه‌مه‌ریكا، ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز ده‌ستی پێ كردووه و وێڕای كوشتنی هه‌ندێك هاووڵاتی، زیانێكی زۆری مادیشی به خه‌ڵك و شاره‌كان گه‌یاندووه.
ره‌شه‌باكه ته‌نیا له ویلایه‌ته‌كانی جۆرجیا، میسیسیپی و فلۆریدا كۆمه‌ڵێك خانووی وێران كردووه و زیانی به گواستنه‌وه‌ی كاره‌با گه‌یاندووه، جگه‌له‌مه ١٨ كه‌سیشی كوشتووه.
ته‌نیا له ویلایه‌تی جۆرجیا ١٤ كه‌س مردوون و ده‌یان كه‌سی تریش بریندار بوون. پێشتر سه‌رۆكی ویلایه‌تی جۆرجیا حاڵه‌تی نائاسایی له ویلایه‌ته‌كه راگه‌یاندبوو. ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و ویلایه‌ته هه‌شت ملیۆن كه‌سه و كه‌وتووه‌ته باشووری ئه‌مه‌ریكا.
له شاری كوكی ویلایه‌ته‌كه ٤٠ خانوو وێران بوون و دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ش شوێنه‌كه‌یان جێ هێشتووه.
له ویلایه‌تی میسیسیپی خێرایی ره‌شه‌باكه ٢١٨ كیلۆمه‌تره له سه‌عاتێكدا. شه‌وی رابردوو فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ئه‌و رووداوه‌ی كردبوو و له كۆمه‌ڵێك ویلایه‌تیش حاڵه‌تی نائاسایی راگه‌یه‌نراوه.
تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و ویلایه‌تانه قسه‌ی كردووه و ئاماده‌یه یارمه‌تییان بدات.