دوای كۆتاهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، باراك ئۆباما له ئێسته‌دا هاووڵاتییه‌كی ئاسایی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه و هیچ پۆستێكی فه‌رمیی نییه.
دوای هه‌شت ساڵ، ئۆباما یه‌كه‌م رۆژی خۆی وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر برد كه له گرته ڤیدیۆكه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و خه‌ریكی ئه‌نجامدانی یاریی گۆڵفه.
ئه‌و شوێنه‌ی كه ئۆباما تێیدا یاری ده‌كات، بریتییه له یاریگه‌ی گۆڵفی "پوركیوپن كریك" و یه‌كێكه له یاریگه تایبه‌ته‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا و ژماره‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه.
سه‌رچاوه/ سپوتنیك