په‌یماننامه‌ی سینتۆ به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام ناكۆكییه‌كانی ئێران و عێراق له‌سه‌ر شه‌تولعه‌ره‌ب به هیچ په‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایی پێ نه‌ده‌هێنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاران ئه‌و سنووره‌ی له نێوان هه‌ردوولا دیارییكرابوو له 1937 له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه ڕه‌تی ده‌كرده‌وه، له ئه‌نجامی پشتیوانییه‌كانی ڕژێمی پاشایه‌تی ئێرانیش بۆ شۆڕشی ئه‌یلوول به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، حكوومه‌تی به‌عس بیری له به‌خشینی سنووره‌كانی شه‌تولعه‌ره‌ب به ئێران له به‌رانبه‌ر ده‌سبه‌رداربوون له شۆڕشی كورد و وه‌ستاندنی هاوكارییه‌كانی تاران كرده‌وه.
شۆڕشی ئه‌یلوولی 1961 كه نزیكه‌ی 15 ساڵ به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده ڕژێمی به‌عس به توندترین و پێشكه‌وتووترین چه‌كی سه‌رده‌م ڕووبه‌ڕووی شۆڕشگێڕان ده‌بووه‌وه، به‌ڵام شۆڕشه‌كه به ڕابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی ڕۆژ دوای ڕۆژ گه‌وره‌تر و كاریگه‌ری به‌سه‌ر عێراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی فره‌وانتر ده‌بوو، پاش ئه‌وه‌ی به‌غدا هیچ ڕێیه‌كی له‌به‌رده‌م نه‌ماوه، چونكه هه‌موو پلانه سه‌ربازی و تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی شكستی هێنا، ناچار به ده‌سپێشخه‌ری سه‌رۆكی جه‌زائیر هواری بومدین دانوستاندنی نێوان تاران و به‌غدا ده‌ستی پێ كرد، تا كێشه‌ی سنوور كۆتایی پێ بهێنن.
هێلی قه‌عر كه شه‌تولعه‌ره‌بی ده‌كرده دووبه‌شه‌وه و نیوه‌ی ده‌كه‌وته ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران، له‌لایه‌ن به‌غداوه به توندی ڕه‌ت كرایه‌وه، به‌ڵام ئێران داوای ده‌كرد نیوه‌ی شه‌تولعه‌ره‌بی پێ بدرێته‌وه، به‌غدایش هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی هێلی قه‌عر نابن و هه‌موو ئاوه‌كانی شه‌تولعه‌ره‌ب موڵكی عێراقن.
ڕێككه‌وتنه‌كه كردنه قوربانی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی خاكی شه‌تولعه‌ره‌ب له عێراق
هه‌رچه‌نده دوای زیاتر له نیو سه‌ده ته‌واوی شه‌تولعه‌ره‌ب له ژێر كۆنتڕۆڵی عێراق مایه‌وه، به‌ڵام دواجار به‌غدا بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕشی كوردستان ده‌ستی له سنوور و خاكی خۆی به‌ردا و پێشكه‌شی تارانی كرد، ته‌نیا له پێناوی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كورد زاڵ ببێ و كۆمه‌ڵكوژی كوردستان بكات.
ڕێككه‌وتنی جه‌زائیر له شه‌شی ئادار/مارسی 1975 له جه‌زائیری پایته‌ختی جه‌زائیر له نێوان سه‌دام حوسێن جێگری ئه‌وكاتی سه‌ركۆماری عێراق و محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی پاشای ئێران به نێوه‌ندگیری هواری بومدینی سه‌رۆكی جه‌زائیر و عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه واژوو كرا.
گرنگترین به‌نده‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه خۆی له دووباره نه‌خشه‌كێشانه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی سنوور به گوێره‌ی پرۆتۆكۆلی ئاستانه له 1913 و یاداشته‌كانی لیژنه‌ی دیارییكردنی سنوور له 1914 له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه و دیارییكردنی سنووری هه‌ردوولا به گوێره‌ی هێلی تالوك، جیا له‌وه‌یش هه‌ردوو وڵات متمانه و پێوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز ده‌كه‌نه‌وه و سنووره‌كانیان توندوتۆڵ ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك له دژی یه‌كتر پشتیوانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ناوخۆییه‌كان ناكه‌ن، پابه‌ند ده‌بن به‌و به‌ڵێن و مادانه‌ی كه له ڕێككه‌وتنه‌كه واژووی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رچه‌نده ڕێككه‌وتنه‌كه له ڕووكه‌ش دا به ده‌سپێشخه‌ری جه‌زائیر هاته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان بزوێنه‌ر و ڕۆلی سه‌ره‌كییان گێڕا و هه‌ر ئه‌وان پێشنیازیان بۆ جه‌زائیر كرد، كه ده‌سپێشخه‌رییه‌كه بخاته ڕوو، هاوكات هانی به‌غدا و تارانیشیان دا كه به‌ده‌م ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌وه بچن.
له‌م ماوه‌یه سه‌ره‌ڕای ماده و بڕگه ئاشكراكانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه كه بۆ گه‌لی كوردستان به ڕێككه‌وتنی شومی جه‌زائیر ناو ده‌برێ، چه‌ند بڕگه‌یه‌كی نهێنیشی ئاشكرا كرا، كه یه‌كێك له‌و بڕگانه هاوكاریكردنی دوو لایه‌نه‌ی عێراق و ئێران و ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌ردوولا بوو بۆ كۆتایهێنان به مسته‌فا بارزانی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌وڵی تیرۆركردنی درا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ناوه‌رۆكی ئه‌و بڕگه نهێنییه‌ی ڕێككه‌وتنی جه‌زائیریش له تۆمارێكی ده‌نگی سه‌دام حوسێن پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس بڵاوبووه‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات، كه ڕێككه‌وتنه‌كه هاوسه‌نگه و ئه‌وان سنوور ده‌كێشنه‌وه و له به‌رانبه‌ریش ئێران هه‌موو هاوكارییه‌كی سه‌ربازی بۆ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان ڕا ده‌گرێ و هاوكات مه‌لا مسته‌فا بارزانی ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات و به هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی كار ده‌كرێ بۆ له‌ناوبردنی جووڵانه‌وه‌ی كورده هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان به توندترین شێوه.
سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنه بۆ له‌ناوبردنی كورد داڕێژرا، به‌ڵام دوای پێنج ساڵ له واژووكردنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران ده‌ستی پێكرد و ملیۆنان كه‌سیان له یه‌كتر كوشت
به‌هۆی ئه‌و ڕێككه‌وتنه شۆڕشی ئه‌یلوول تووشی نسكۆیه‌كی گه‌وره بوو و خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره بوون و دواجاریش مسته‌فا بارزانی ڕابه‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ڕه‌وانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرا تا له‌وێ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت.
سه‌دام حوسێن پاش ئه‌وه‌ی بوو به سه‌ركۆماری عێراق هه‌میشه ئێرانی تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه و تا ئێسته بارزانی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه، هاوكات باسی له‌وه‌یش ده‌كرد، كه سنووره‌كانی به ته‌واوی دانه‌خستووه و چه‌ك و كه‌لوپه‌ل به قاچاغ له نێوان هه‌ردوولا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌مه‌یش شای ئێرانی به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانی.
تا دوای ڕووخانی ڕژێمی پاشایه‌تی هه‌ر چۆنێك بێ ڕێككه‌وتنی
جه‌زائیر به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام له 16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 1980 سه‌دام حوسێن ڕێككه‌وتنی جه‌زائیری ڕه‌ت كرده‌وه و جه‌نگێكی وێرانكه‌ری دژ به كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست پێكرد، كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵی خایاند، ملیۆنان خه‌ڵك به‌وهۆیه‌وه بوونه قوربانی، له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئێرانیش سه‌دام حوسێن له 1988 بۆردمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به چه‌كی كیمیایی كرد و پێنج هه‌زار ژن و منداڵی كورد به گازی خه‌رده‌ل له چركه‌یه‌ك گیانیان به‌خشی و 10 هه‌زار كه‌سی تریش برینداربوون.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی ڕێككه‌وتنی جه‌زائیر، كه‌چی شۆڕش و جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد دوای ئه‌و نسكۆیه گه‌وره‌ی به‌هۆی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه تووشی بوو، جارێكی تر ده‌ستی پێكرده‌وه و تا دواجار سه‌دامیش له‌نێوبرا، كه‌چی كوردستان بوو به ئه‌مری واقیع و بوونی مایه‌وه.
به‌شه‌كانی تر
یه‌ك
دوو
سێ
چوار
پێنج
شه‌ش
حه‌وت
هه‌شت
ده‌یه‌م
یازده‌یه‌م