دواى ئه‌وه‌ى دوێنى دووشه‌م 22ى كانوونى دووه‌م، خانه‌واده‌یه‌ك له پارێزگاى كه‌ركووك رایان گه‌یاند كه كچه‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كه‌ركووك به‌هۆكارى ناڕوون گیانى له ده‌ست داوه، ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى له‌وباره‌یه‌وه هاته ده‌نگ.
دوێنى "وشه" هه‌واڵى ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه كه كچێكی ته‌مه‌ن (١٤) ساڵ له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی پارێزگای كه‌ركووك، نه‌شته‌رگه‌ری ریخۆڵه‌كوێره‌ی بۆ ده‌كرێت، دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشه‌كه به‌هۆش نایه‌ته‌وه و گیان له ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام دوای چوار ڕۆژ له رووداوه‌كه، باوكی كچه‌كه رای گه‌یاند، كه سكاڵایان له‌سه‌ر به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی تۆمار كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23 كانوونى دووه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له كه‌ركووك راى گه‌یاند، نه‌یانزانیوه ئه‌و كچه نه‌خۆشیی دڵی هه‌یه و گوتى، هیچ تاوانێكمان نییه.
د. گه‌یلان قادر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له كه‌ركووك له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا راى گه‌یاندووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانزانیوه ئه‌و كچه نه‌خۆشیی دڵی هه‌یه، له‌كاتێكدا پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری كه‌سوكاره‌كه‌ى گوتوویانه هیچ نه‌خۆشیى نییه.
به‌گوته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، له ئێسته‌دا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادووه‌ری كراوه.