گۆڤاری "
سپێكتاتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی دیموكراته‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و دۆسیه نهێنییه‌كانی كۆشكی سپی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه دیموكرته‌كان ته‌نیا حه‌وت كه‌سیان هه‌یه تا له سه‌رپێچی و پێشێلكارییه‌كانی تره‌مپ ئاگاداریان بكاته‌وه، باس له‌وه‌یش ده‌كات، كه هۆكاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باكوری سووریا و هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا تا هێرش بكاته سه‌ر كورد، به‌هۆی نهێنییه‌كی جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن كوك بورن نووسراوه و ئاماژه‌ی داوه، كه له هۆلیوود و جیهانی سینه‌ما چیرۆكی حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه و حه‌وت پیاوه كورته‌باڵاكه هه‌یه، به‌ڵام ئێسته جۆرێكی تر نه‌ك له سینه‌ما به‌ڵكوو له واقیع دروست بووه، كه ئه‌ویش حه‌وت سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه‌ی دیموكراته‌كان كه نهێنی له‌باره‌ی پێوه‌ندی تره‌مپ و حكوومه‌تی وڵاتانی دنیا به دیموكراته‌كان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ له كۆشكی سپی دوور بخه‌نه‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا تۆمارێكی ده‌نگی كۆشكی سپی كه تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا قسه ده‌كات، گه‌یانده ده‌ست به‌رپرسانی باڵای دیموكرات، كه ئه‌مه‌یش ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكای هه‌ژاند، چونكه تره‌مپ داوا له سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌كات، كه دۆسیه‌ی بازرگانی كوڕه‌كه‌ی جۆ بایدی كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای پێ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی بایدن به‌كاری بهێنێت.
تۆماری ده‌نگی زاواكه‌ی تره‌مپ بڵاوكرابووایه كۆتایی تره‌مپ نزیك ده‌بووه‌وه
ئه‌و سیخوڕه‌ی كه تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی تره‌مپی ئاشكرا كرد، بۆ میدیاكان دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و له پێناوی نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی هه‌ڵبژاردووه و كاره‌كه‌ی ئه‌ویش پیرۆزه و به‌رزتره له هه‌ر حزب و سیاسییه‌ك و سه‌رۆكێكی وڵات، بۆیه كاتێك زانیم كاره‌كه هه‌ڵه‌یه و پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئه‌مه‌ریكایه، تۆماره ده‌نگییه‌كه‌م گه‌یانده كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا.
كێشه‌كه هه‌ر پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی تره‌مپ و سه‌رۆكی ئۆكرانیا نییه، به‌ڵكوو سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان له ماوه‌ی ڕابردوو نهێنییه‌كی تری تره‌مپیان بۆ كۆنگرێس و دیموكراته‌كان ئاشكرا كردووه، كه نهێنی ڕازیبوونی تره‌مپ به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له باكوری سووریا و هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا ده‌خاته ڕوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه زانیاری و ڕه‌زامه‌ندی له جارید كۆشنه‌ری ڕاوێژكاری كۆشكی سپی و زاوای تره‌مپ وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی له كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیسته‌نبۆل بكوژن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆشنه‌ر پێوه‌ندییه‌كی زۆر تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ بن سه‌لمان و خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی سعوودیه هه‌یه، گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردوون و ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌یش له ڕێی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بووه و دوای كوشتنی خاشقچی و گه‌وره‌بوونی دۆسیه‌كه‌ی، كاتێك هه‌واڵگری توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه كردووه، تۆمار ده‌نگییه‌كه‌ی بن سه‌لمان و كۆشنه‌ریان ده‌ست كه‌وتووه.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و زانیارییه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزی واشنتن، سعوودیه هه‌ڵمه‌تی گرتن و كوشتنی خاشقچی ئه‌نجام داوه، دوای ئه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌یش ده‌ست توركیا كه‌وتووه و دراوه‌ته ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا و ئه‌میش ئه‌م تۆماره ده‌نگییه‌ی دژ به تره‌مپ به‌كارهێناوه، تا ناچاری بكات، كه به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ڕازی بێ و گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا هه‌ڵ بكات، تا هێرشێكی به‌رفره‌وان له ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات.
ئه‌ردۆغان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی كردووه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی ده‌ست كه‌وتووه و گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام داوه و له بوونی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه ئاگاداری كردووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمیش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له تره‌مپ باسی لێوه كردووه و له به‌رانبه‌ریش دا داوای لێ كردووه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هاوكاریكردنی كورده‌كان له باكوری سووریا دوور بخاته‌وه و ڕه‌زامه‌ندی بدات تا توركیا هێرش بكاته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، تره‌مپیش له‌وكاته‌وه ڕه‌زامه‌ندی پێ داوه، به‌ڵام داوای كردووه، كه په‌له نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتێكی گونجاو ئه‌و بڕیاره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ده‌ربكات.
له‌و كاته‌وه ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی توركیا هه‌میشه دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له باكوری سووریا ده‌كشێنێته‌وه و هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه‌یان ره‌ت ده‌كرده‌وه، به‌ڵام توركه‌كان ئه‌م به‌ڵێنه‌یان له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه پێ درابوو، بۆیه بێ منه‌ت باسی ئه‌و پرسه‌یان ده‌كرد و دواجاریش به‌هۆی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌وه تره‌مپ هێزه‌كانی كشانده‌وه و گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردن و له نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر توركیا هێرشی كرده سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، به‌وهۆیه‌وه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به توندی دژی تره‌مپ هاتنه ده‌نگ و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بڕیاره‌یان كرد، به‌ڵام ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و مامه‌ڵه نهێنییه نه‌بوون، كه تره‌مپ بۆ ئابڕوونه‌چوونی زاواكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامی داوه، ئه‌مه‌یش تره‌مپی تووشی كێشه‌ی زۆر كردووه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ، ئه‌م كاره‌ی له‌به‌رانبه‌ر پاراستنی شكۆی كۆشكی سپی و زاواكه‌ی ئه‌نجام داوه.