نرخی دۆلار بەخێرایی بەرز دەبێتەوە

:: PM:12:24:05/11/2019 ‌
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی دراو گۆڕینەوەی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی خێرا بەرز دەبێتەوە و لە ماوەی ئەو هەفتەیە بڕی 800 دینار چووەتە سەر نرخەكەی.

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی تشرینی دووەم، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی "نرخ" لە هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكا بە 123 هەزار و 200 دینارە بۆ فرۆشتن و بۆ كڕینیش بە 123 هەزار دینارە.

لەو هەفتەیە زۆر زیادی كردووە و 800 دینار چووەتە سەر نرخەكەی 
ئەو خاوەن نووسینگەیە گوتی، خواستی كڕین بۆ دۆلار لەو هەفتەیە زۆر زیادی كردووە و 800 دینار چووەتە سەر نرخەكەی و پێشبینیش دەكرێت تا ڕاگەیاندنی بۆرسەی سەعات 12 و 45 خولەك نرخەكەی بگات بە 123 هەزار و 500 دینار.

لە هەفتەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 120 هەزار و 450 دینار بوو لەو هەفتەیە ڕۆژانە نرخەكەی بەرز دەبێتەوە و هۆكارەكەشی نادیارە.

تێكچوونی دۆخی عێراق و بەردەوامی خۆپێشاندانەكان وای كردووە نرخی دۆلار بەرز بێتەوە و بەشێك لە كاری بانكەكانی عێراقیش بوەستێت.



وشە - رامیار جەواد