به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م خۆپێشانده‌ران له شارى دیوانییه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگا و فه‌رمانگه‌ى خانه‌نشینى و چه‌ندان ده‌زگاى تر‌ى حكوومى.
توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى به‌غداد بڵاوى كردووه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران له شارى دیوانییه باشوورى به‌غدا ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندان فه‌رمانگه و ده‌زگاى حكوومه‌ت گرتووه.
له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت نووسراوه: به فه‌رمانى گه‌ل داخراوه
له‌وانه باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى دیوانییه‌یان داخستووه، جگه له‌مه‌یش ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ى خانه‌نشینى و فه‌رمانگه‌ى باجه‌كان، فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و تۆمارى زه‌ویوزار.
سه‌باره‌ت به‌وه هیچ زیانێك به فه‌رمانگه‌كان گه‌یشتووه، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌و فه‌رمانگانه داخراون و له‌سه‌ریان نووسراوه " به بڕیارى گه‌ل داخراون".
هاوكات باس له‌وه‌یش ده‌كرێت خۆپێشانده‌ران پاڵاوگه‌ى نه‌وتى شه‌نافیه‌یان داخستووه.
له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو خۆپێشاندان له به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراق ده‌ستى پێ كردووه و خه‌ڵك له دژى گه‌نده‌ڵى و بێكارى و خراپى بارودۆخى ئابوورى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئێسته‌یش داواى گۆڕینى رژێمى سیاسى عێراق ده‌كه‌ن.