زانكۆی رادبودی شاری نیمیگنی هۆڵه‌ندا چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ ئه‌و كه‌سانه دۆزیوه‌ته‌وه كه حه‌زیان به سه‌ركێشییه له ژیانی خوێندكاری له زانكۆدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌رنامه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مردنیان خستووه‌ته خزمه‌ت قوتابییه‌كانیان، هه‌موویان ئه‌زموونی مردنیان پێ تاقی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و به‌رنامه‌یه ناوی
Memento Moriی لێ نراوه به واتای وا بیر بكه‌وه كه تۆ مردوویت، تێیدا قوتابییه‌كان ده‌برێنه ناو چاڵێكی هاوشێوه‌ی چاڵی هه‌ڵكه‌نراو بۆ گۆڕی مرۆڤ و ماوه‌یه‌ك تێیدا ده‌مێننه‌وه و بیر ده‌كه‌نه‌وه و له ژیانی خۆیان ڕاده‌مێنن و هه‌ڵه و كات و كاره‌كانی خۆیان بیر ده‌هێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه دوای ته‌واوبوونی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بخوێنن و ژیانیان به ئاراسته‌یه‌كی باشتر ببه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان بیر له ژیانیان بكه‌نه‌وه و بتوانن به‌سوودتر و پڕ به‌رهه‌م تر بن ئه‌و ئه‌زموونه تاقی ده‌كه‌نه‌وه
پێویسته قوتابیان ماوه‌ی 30 خولهك تا سێ سه‌عات له نێو ئه‌و گۆڕه بمێننه‌وه، خۆیشیان بڕیار ده‌ده‌ن كه له‌و نێوانه‌دا چه‌ند كات ده‌مێننه‌وه، ئیتر له‌و كاته هه‌موو ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنیان لێ دوور ده‌خرێته‌وه و وا ده‌كات ته‌نیا له نێو ئه‌و چاڵه‌ی كه له پشته‌وه‌ی كڵێسای ناو زانكۆكه هه‌ڵكه‌نراوه بیر بكه‌نه‌وه.
جۆن هاكنگ خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌وباره‌وه گوتی، له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌و ئه‌زموونه یارمه‌تی گه‌نجان ده‌دات، تا جوانتر بیر بكه‌نه‌وه و كاتێكی گونجاویش بۆخۆیان بدۆزنه‌وه، تا بتوانن به ئارامی و شێنه‌یی بیر بكه‌نه‌وه، چونكه له جیهانی ئێسته مرۆڤ سه‌رجه‌م كاته‌كانی پڕه و هیچ ساتێكی به‌تاڵی نییه، به‌هۆی كار و خوێندن و دواتریش ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه.