سیناتۆر بۆب مینیندیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا له دانیشتنی دوێنێ سێشه‌می ئه‌نجوومه‌نه‌كه هێرشی توندی كرده سه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هێرشی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانیشی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به كارێكی وه‌حشیگه‌رانه ناوبرد.
بۆب مینیندیز كه له لیستی دیموكراته‌كان و وه‌ك نوێنه‌ری ویلایه‌تی نیوجێرسی له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له وتارێكی له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی گوتی، داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین، كه له ماوه‌ی 30 ڕۆژ به وردی سه‌رجه‌م پێشێلكارییه مرۆییه‌كانی سوپای توركیا و هاوپهیمانهكانیمان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ یاداشت بكات و ئه‌مه‌یش وه‌ك بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانه و پێویسته به په‌له جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر كورده‌كان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كارێكی وه‌حشیگه‌رانه و قبووڵ نه‌كراوه و پێویسته توندترین سزا به‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره و هاوپه‌یمانه‌كانی بسه‌پێنین، چونكه چه‌ند ساڵی داهاتوو توركیا ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
هێرشی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر كورد وه‌حشیگه‌رانه‌یه و ده‌بێ قورسترین سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنین
له به‌شێكی تری قسه‌كانی، ده‌بێ ئه‌وه‌تا له‌یاد نه‌چێ، كه ئه‌نكه‌ره زۆرترین پاره ده‌دا به كۆمپانیاكانی لۆبیكردن، تا كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه وه‌حشیگه‌رییه بێده‌نگ بكات، هاوكات كاریش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دانپێدانانی ئه‌نجوومه‌نی پیران له جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، جینۆساید جینۆسایده و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به پاره بڕیاره‌كه‌ی سێنات هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، درۆ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌كه‌ن.
بۆب زیاتر دژی توركیا قسه‌ی كرد و ڕای گه‌یاند، ده‌بێ چه‌ند جار ئه‌مه ببینین كه توركیا خیانه‌ت له به‌ها و په‌یماننامه‌ی ناتۆ بكات، چه‌ند جار پێویسته ئه‌ردۆغان ببینین كه ده‌چێته مۆسكۆ و سۆچی و شاره‌كانی تری ڕووسیا و ده‌ستی پوتین ماچ ده‌كات؟ چه‌ند ڕۆژنامه‌وان له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێسته‌ی توركیاوه گیراون، ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێ توركیا به وڵاتێكی دیموكراتی ناو ببه‌ین.