پۆلیسی گه‌رمیان رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌باره‌ی كوژرانی گه‌نجه‌كه‌ی كه‌لار چوار گومانلێكراویان گرتووه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستی پێ كردووه.
پۆلیس گومانی ئەوەی هەیە شاهۆ کوژرابێت و خۆی نەخنکاندبێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی تشرینی دووه‌م، عه‌لی جه‌مال قه‌دووری گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه چوار گومان‌لێكراو گیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ستی پێ كردووه.
"له‌كاتی رووداوه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباری كوشتنی ئه‌و گه‌نجه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له كه‌لار كوژرا، ده‌ستی پێ كرد و ئه‌گه‌ره‌كان زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیس پێی وابێت ئه‌و گه‌نجه كوژراوه نه‌ك خۆی كوشتبێت". گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان وای گوت.
سیروان نه‌سره‌دین برای گه‌نجه كوژراوه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ماڵباته‌كه‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بووه.
زیاتر روونی ده‌كه‌ینه‌وه، چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسین و جگه له یاسا هیچ هۆكارێكی تر نییه هانای بۆ ببه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و روونبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كه.
شه‌وی دووشه‌می رابردوو گه‌نجێكی نیشته‌جێی كه‌لار به‌ناوی شاهۆ نه‌سره‌دین ته‌مه‌ن / 38/ ساڵ به هه‌ڵواسراوی له‌سه‌ر رووباری سیروان له نزیك كه‌لار له كارگه‌یه‌كی چه‌و و لم دۆزرایه‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كرا و له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كرا بۆ توێكاری پزیشكی.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی